ناونیشانی بابەت: باشبوونی تۆ بەئەگەرێکی زۆر باشبوونی ئەوانی تری لێدەکەوێتەوە
ئامادەکردن: #زانا ڕەزاق#
ئەگەر چوویتە ناو نەتەوەی تر لەگەڵت باش بوون ئەوە بزانە کەسانێک لە وڵاتەکەی خۆیان هەبوونە لەگەڵیان باشبوونە.
ئەگەر چوویتە ناو بیر و باوەڕی تر لەگەڵت باشبوون ئەوە بزانە کەسانێک هەبوونە لەناو خۆیاندا لەگەڵیان باشبوونە.
ئەگەر چوویتە شارێکی تر لەگەڵت باشبوون ئەوە بزانە ئێوەش لە شاری خۆتان لەگەڵیان باشبوونە.
ئەگەر چوویتە هەر شوێنێک باشبوون ئەوا ئێوەش لەگەڵ ئەوان ئاوا بوونە، مەرج نییە تۆ باشیەکە یان خراپیەکەی خۆت وەرگری بەڵکوو کەسانی نەتەوەو شار و شوێنەکەت وەردەگرێت، مەرجیش نییە هەمان کەس ئاوا بێ لەگەڵت چونکە کاتێک دەبینی نەتەوەی تر لەگەڵ خەڵکەکەت باشە
تۆ لە شوێنی خۆت هەستێکت بۆ درووست دەبێ ئاوا لەگەڵ خەڵکی ئەوێ بجوڵێیەوە.
باشبوونی ئێوە باشبوونی ئەوانە لەوێ
تێبینی دیوێکی باشبوونی مرۆڤەکانی ترم باسکردووە لەگەڵ ئەوانی تر، بەس هەندێکیش پەیوەندی بە ئاستی هۆشیاریی و یاساییشەوە هەیە.
بەشێوەیەکی گشتیش مەبەستمە.[1]