$مامۆستا پیرۆزباییکردن بەبۆنەی سەری ساڵەوە حەرامە$
ئەمەی سەرەوە قسەی کچێکی قوتابی پۆلی پێنجەمی سەرەتاییە کە ئەمڕۆ بە ھەورامانی برای منی وتوە. ھەورامان مامۆستای قوتابخانەی سەرەتاییە لە سلێمانیی و ئەمڕۆکە لەکاتی پیرۆزبایکردنی لە قوتابیەکانی پۆلی پێنج ئەم کچە منداڵە ئەو قسەیەی پێ گوتوە. ئەمەش ئامۆژگاری مەلایەک بووە بۆ ئەو منداڵە. ئەم فۆرمە لە دینداریی داعشیش درووستنەکات، کۆمەڵگایەکی داخراوی پڕ لە ڕق و بوغز و دوژمنایەتی درووستدەکات.
#مەریوان وریا قانع#
ئەمەش نووسینەکەی ھەورامان کە لە فەیسبووکەکەی خۆیەوە وەرمگرتوە:
ئەمڕۆ لە دەوام، پێش ئەوەی قوتابییەکان لە گۆڕەپانی قوتابخانە، ڕیزببن. ژمارەیەک لە قوتابییەکانم لەدەورم کۆبوونەوە و منیش هەر لەوێدا، پیرۆزبایی ساڵی تازەم لێکردن و هیوامخواست هەموویان لە ژیان و لە مەکتەب سەرکەوتووبن.
بەداخەوە یەکێک لە قوتابییە کچەکان وتی: نا مامۆستا نابێت پیرۆزبایی لە یەکتر بکەین! چونکە مەلای ئەو مزگەوتەی لای ماڵمان وتویەتی ئەوە حەرامە و هی کافرە.
منیش وتم هاتنی سەری ساڵی تازە و پیرۆزبایکردن لەیەکتری، حەقی بەسەر موسڵمان و کریستیانیەوە نییە و هەموو مرۆڤەکانی سەر زەوی، بە بۆنەی هاتنی ساڵێ نوێوە، دەتوانن پیرۆزبایی لەیەکتر بکەن و هیوای ساڵێکی پڕ خۆشی و سەرکەوتن، بۆ یەکتر بخوازن.
پێم وتن ئێستا من پیرۆزبای ساڵی تازە لە ئێوە دەکەم هیودارم هەموتان لەم ساڵە تازەیە و لەم وەرزی دووەمەی خوێندن، سەرکەوتووبن، ئەم قسانەم چ کوفرێکی تێدایە و بۆچی خراپە؟
جێگای داخە هەندێک لە مەلاو بانگخوازی ئیسلامی، بەو شێوەیەو لەو تەمەنەوە، مێشکی منداڵ تێکدەدەن و پڕیدەکەن لە ڕق و ڕێزنەگرتن لەوی دیکەی جیاواز.
منداڵێکی پۆلی پێنج، بۆ دەبێ وا بیربکاتەوە و نیوەی زیاتری مرۆڤەکانی سەر ئەم هەسارەیە بە کافر دابنێت؟
چ سوودێک لەمەدا هەیە و چ دەستکەوتێکی بۆ مرۆڤایەتی تێدایە؟
ئەم جۆرە وتارە، جگە لە ڕق و نەفرەت لە ئایین و مەزهەبە جیاوازەکانی دیکە، چی دیکە بەرهەمدەهێت؟ جگە لە سڕینەوەی جیاوازی و فرەیی کەلتوور، چی دیکەی لێدەکەوێتەوە.
وێنەیەکی منداڵی #هەورامان وریا قانع# و مەریوان وریا قانع کە تەمەنیان لەنێوان سێ ساڵ و چوار ساڵ دایە. بچوکەکەیان ھەورامان و گەورەکەیان مەریوانە. [1]