داری دوولک
پڕ لە کووڵک
مەبەست لە برێنگە، (برێنگ: جۆرێک مقەستی دەستی تایبەتییە، بۆ بڕینەوەی خووری مەڕ یان مووی بزن بەکاردێ) داری دوولک، مەبەست لە هەردوو دەمی مقەستە کە بە داری دوولک چووێنراوە، (دوولک: بەدارێک دەوترێ کە سەرێکی دوو پەل بێت، بۆ لێکردنەوەی میوە بەکاردێ) پڕ لە کووڵک، واتە: لەکاتی بڕینەوە خووری یان کووڵکی بزندا، دەمی برینگ پێدەبێت لە موو یان خوری مەڕ. وەڵام (برێنگ) .[1]