ناونیشانی بابەت: چوار هۆکاری گرنگی دانەبەزاینی ورگ
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
هەندێ جار سەڕەڕای ڕێجیم کردن و وەرزش، کۆمەڵێک هاووڵاتی کێشەی دانەبەزینی کێش و ورگیان هەیە، بەشێکیان بگرە کێشیان زیاد دەکات، ئەمەش کۆمەڵێک هۆکاری هەیە کە گرنگترینیان ئەمانەن:
1- بەکارهێنانی هەندێ دەرمان، وەک حەپی مەنع، دەرمانی چارەسەری تێک چوونی هۆرمۆنەکان، دەرمانی دژە خەمۆکی.
2- تەمەن: دوای تەمەنی پەنجا ساڵی ڕادەی سووتانی چەوری بەڕێژەی (%2) هێواشتر دادەبەزێت لەگەڵ هەموو ساڵێکی تەمەن دا.
3- فشاری دەروونی و جەستەیی ڕۆژانەو بەردەوام، قەلەقی و دڵەڕاوکی زۆری بەردەوام ڕێگرە لە دابەزینی کێش.
4- کەمخەوویی و شەونخوونی: نووستنی پێویست لە شەو دا خاڵێکی سەرەکیە بۆ دابەزینی ورگ و کێش.
بێگومان هۆکاری تریش هەیە وێنەی تەمەڵی غوودەی دەرەقی، نەخواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو، کەم خواردنی ماددە ڕیشاڵیەکان، کۆنیشانەی کیسی هێلکەدان، هتد. [1]