ناونیشانی بابەت: ڕێجیمی سێوی سەوز بۆ دابەزاندنی کێش
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
ئەم ڕێجیمە تەنیا بۆ پێنج ڕۆژ بەکار دێت بۆ دابەزاندنی کێش بە خێرایی:
$یەکەم ڕۆژ$
- بەیانى:
2 سێو
نیوەڕۆ:
4 سێو
ئێوارە:
4 سێو
$دووەم ڕۆژ:$
بەیانى:
1 سێو
نیوەڕۆ:
1 سێو + یەک قاپ زەڵاتە + دوو پەنیری کەم چەوری
ئێوارە:
2 سێو
$سێیەم ڕۆژ$
بەیانى:
1 سێو + 1 نانی تیری + 1 شیش سینگی مریشک
نیوەڕۆ:
1 سێو + یەک قاپ زەڵاتە + 2 گێزەر + دوو پیازی سەوز
ئێوارە:
3 سێو
$چوارەم ڕۆژ$
بەیانى:
1 سێو + 1 نانی تیری + پارچە سینگی مریشکی کوڵاو
نیوەڕۆ:
1 سێو + یەک قاپ زەڵاتە + 200 گم ماسی برژاو
ئێوارە:
3 سێو + 1 نانی تیری + 1 پەرداخ شیری کەم چەوری
$پێنجەم ڕۆژ$
بەیانى:
1 سێو + 1 نانی تیری + 1 هێلکەی کوڵاو
نیوەڕۆ:
1 سێو + یەک قاپ زەڵاتە + 2 شیش مریشک یان گۆشتی برژاو
ئێوارە:
3 سێو
$کۆمەڵێک زانیاری گرنگ$
ئەم ڕێجیمە نابێت بۆ نەخۆشی شەکرە و نەخۆشیەکانی دڵ و خانمانی دووگیان و شیردەر و مناڵ.
1- ڕۆژانە 12 پەرداخ ئاو یان زۆرتر بخۆرەوە لەنێوان ژەمەکان و خواردنەوە یەک یان دوو پەرداخ ئاو نیو کاتژمێر پێش ژەمی خۆراک.
3- نابێت ئەم خوارنانەى خوارەوە بە هیچ جۆریک بخۆیت:
هەموو جۆرە شیرینیەک:پاقلاوە، برمە، لوقمەقازى، کێک، پسکیت، نوقوڵ، نەستەلە، کاستەر، محەلەبى.
ساردەمەنى یەکان:ئایسکرێم، چلوورە، مۆتا، دۆندرمە، فالوودە.
بیبسى، کۆلا، فانتا، سێفن، شەربەت، چپس.
4- بە هێواشى نان بخۆ.
5- شەوان پێویستە پێش کاتژمێر یانزە و نیو بخەویت، زوو هەستان و خواردنی نانی بەیانی پێش کاتژمێر هەشت و چارەکی بەیانی.
6- ئەنجامدانی وەرزش بە شێوەیەکی بەردەوام: ڕۆژانە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر یان زیاتر: ئەگەر ڕۆژێ بۆت نەکرا؛ ڕۆژی دواتر دوو ئەوندە بکە، هەروەها هەموو هەفتەیەک ماوەی یەک چارەک ڕۆژانە زیاتری بکە.
7- خواردنەوەی چا و قاوە ڕێگە پێدراوە بە مەرجێک بێ شەکر بێت، شەوان دوای کاتژمێر هەشت و نیو مەیانخۆرەوە. [1]