ناونیشانی بابەت: گوڵەبەیبوون گرنگترین سوودە تەندرووستیەکانی
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
1- چارەسەری کەم خەویی و باشترکردنی نووستن.
2- کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی.
3- زۆر بەسوودە بۆ سک چوون و ڕشانەوە و دڵ تێک هەڵتان و کێشەکانی تری کۆئەندامی هەرس لە مناڵ و گەورە.
4- بەهێزکردنی مەناعەی لەش.
5- یارمەتی دابەزاندنی ئاستی شەکرەی خوێن لە نەخۆشی شەکرە و ڕێگە گرتن لە تووشبوون لێی.
6- پاراستنی تەندرووستی پێست و بەهێزکردنی مووەکانی قژ.
7- کەمکردنەوەی ئازاری ددان و هەوکردنی پووک.
8- خۆپاستن لە نەخۆشیەکانی دڵ و هەندێک جۆری شێرپەنجە و هەوکردنی جومگەکان.
9- پارێزگاری کردن لە تەندرووستی ئێسک و بەهێزکردنی.
10- زۆر بەسوودە بۆ کەمکردنەوە ئازاری سووڕی مانگانە.
11- بەهێزکردنی توانای سێکسی لە هەر دوو ڕەگەز.
$شێوازی ئامادەکردنی چای گوڵەبەیبوون:$
باشترە گوڵەبەیبوون لە ناو ئاو نەکوڵێنرێت: بەڵکوو گوڵەکانی بکرێتە ناو کووپێکەوە و ئاوی گەرمی بەسەردا بکرێت و پاش چەند خولەکێک بپاڵێورێت و بخورێتەوە. [1]