داڤید دیڤۆس
دیسان گەلی کوردستان ڕەتیکردەوە لە ئێڕاقی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی #سەدام حسێن# بژی، ئەوا دەبینین لەم حاڵەتەیاندا، لەبەر ئەوەی کۆڕەوی کوردستان بە هاوشێوەی ڕووخانی دیواری بەرلین، ڕووداوێکی عەفەوییانەی جەماوەری بوو، کە پێشوەختە ڕێکەوتی بۆ دیڤید دیڤۆس کە ماوەی پینج ساڵ لەگەڵ ئاژانسی ( USAID) لە ئێڕاقدا کاریکردووەو شارەزایە لەسەر بارودۆخی کوردستان و ناوەڕاست و باشووری ئێڕاق، لە وتارێکیدا بە ناونیشانی (کوردەکان ڕێگەی خۆیان دەستکەوت. The Kurds Get Under Way) کە ڕۆژی 9ی ئۆکتۆبەر لە گۆڤاری ویکلی ستاندەر بڵاو دەبێتەوە، باس لە پڕۆسەی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە کە تەنیا ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان لە بەرژەوەندی ئەمریکا و سەرکەوتنی شەڕی دژی داعشدایە، بەڵام ئەمریکا ئەم ڕاستییە نایدەدەگرێت و خەو بەوەوە دەبینێت، ئێڕاق بکاتە فنلەندایەکی ئیسلامی، بەڵام ئێڕاق و ئێران بێجگە لە دوو دەوڵەتی ئایینی پرۆپەترۆڵ شتێکی دیکە نین. لەبەر گرنگیی وتارەکە چەند پەرەگرافێکی بەکوردی بڵاو دەکەینەوە:
«کورد لە ئێڕاقدا خاکی خۆیان کۆنتڕۆڵ کردووەو سوپای خۆیان پاراستووە و کەلتوور و زمانێکی هاوبەشیان هەیە، هەروەها تا ئەو پەڕی خواستی ئەوەیان هەیە لە ئێڕاق جیاببنەوە و ببنە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان، بەڵام ئایا دەتوانرێت ئەم دیفاکتۆیە بگۆڕێت بە دەوڵەتێکی فیعەلی، ئەگەر دیپلۆماتیەتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دانی پێدا بنێت و کورسییەکی لە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دابین بکرێت؟
ئەمە ئەو پرسیارە بوو کە سەرۆک مەسعود بارزانی هەفتەی ڕابردوو لە میانەی پڕۆسەی ڕیفراندۆمدا ڕووبەڕووی بووەوە. ئەم هەرێمەی ئەو ڕیفراندۆمەی تێدا ئەنجامدرا، نزیکەی 4.5 ملیۆن دەنگدەر مافی دەنگدانی هەبوو بۆ ئەوەی دەنگ بە سەربەخۆیی بدەن، بە ڕێژەی زیاتر لە 70% بەشدارییان تێداکردو زیاتر لە 90%یان دەنگیان بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی کوردستان دا.
لەگەڵ ئەوەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم کارێکی ناسرووشتی نییە و لە ساڵی 1999 نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتیی ڕیفراندۆمی تەیموری ڕۆژهەڵاتی کرد بۆ جیابوونەوە لە ئەندەنووسیا، هەروەها لە ساڵی 2014 سکۆتلەندییەکان لە ڕیفراندۆمێکدا دەنگیان بەوە دا کە لەگەڵ بەڕیتانیا بمێننەوە، بەڵام لە 2016 بەڕیتانیا خۆی بڕیاری دا لە یەکێتی ئەوروپا بێتە دەرەوە، هەروەها لە 1993 بڕیار درا چیکۆسلۆڤاکیا هەڵبوەشێندرێتەوە و ئەمەش بووە هۆی دامەزراندنی کۆماری چیک و سلۆڤاکیا وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ و هیچ کێشەو ئاڵۆزییەکیش لە ئەوروپا ڕووی نەدا، بەڵام بەداخەوە ئەوانەی لایەنگریی یەکپارچەیی ئێڕاق دەکەن، جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە کوردستان حاڵەتێکی جیاوازە، ئەو کاتەی دەوڵەتێکی سەروەریی کوردی لە ئێڕاق جیادەبێتەوە کە دانیشتووانەکەی 6 ملیۆن کەسن، ئەمە کاریگەری لەسەر هەست و سۆزی زیاتر لە 22.5 ملیۆن کوردی دیکەی تورکیا و ئێران و سووریا دەبێت. سیاسەتمەداران لە #هەولێر# دەڵێن لەوانەیە سەربەخۆیی ببێتە هۆکاری ناسەقامگیری ئەگەر بە ڕێگەیەکی ڕێکوپێک و مەنهەجی مامەڵەی لەگەڵ نەکرێت، بەڵام واشنتۆن ئەم پرسە ڕەتدەکاتەوە و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە هەر هەنگاوێک بەرەو دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان دەبێتە هۆی ئەوەی تەرکیز لەسەر شەڕی دژی داعش کەم ببێتەوە و هەروەها دەبێتە هۆکاری ئەوەی ئەو پشتگیرانە کەم ببنەوە کە ئەمریکا دەیەوێت لە دانووستاندنی کوردستان لەگەڵ #بەغدا# پێشکەشی بکات.
بەڵام دەبێت ئاماژە بەو ڕاستییە بکەین، کاتێ داعش هێرشی دەست پێکرد، ئەگەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان نەبوایە، ئێستا ئێڕاق دەوڵەتێکی تیرۆریستی دەبوو، کە داعش هات سوپای ئێڕاق بەرگی ڕەسمی سەربازی داکەند و چەکەکانی فڕێ دا و هەڵات بۆ باشووری بەغدا و بواری دا موسڵ و ڕومادی و فەلوجە و تەواوی سیگۆشەی سوننەنشین خۆیان تیکەڵی گرووپی تیرۆریستی خەلافەتی ئیسلامیی داعش بکەن، بەڵام هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە دووری تەنیا 17 میل لە باشووری کەرکووکەوە توانی هێرشەکانی تیرۆریستانی داعش ڕابگرێت، کاتێک سنجار هێرشی کرایە سەر و داگیرکرا، هێزە کوردییەکان توانییان هێرشەکانی داعش ڕابگرن و ڕێگەیان نەدا کۆمەڵکوژیی تەواوی ئیزیدییەکان بکرێت، لەماوەی سێ ساڵی شەڕی هێزی پێشمەرگە دژی تیرۆریستانی داعش، زیاتر لە 1800 پێشمەرگە شەهید بوون. (ئەمەش مانای ئەوەیە کە هێزی پێشمەرگە ڕۆڵی سەرەکی و یەکلاکەرەوەی هەبووە لە شەڕی دژی داعشدا- وەرگێڕ). هەربۆیە وێڕای ئەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەشدارییەکی زۆر کارای لە شەڕەکە هەبووە و هەولێر ئیعجابی خۆی بۆ ئەمریکا نەشاردۆتەوە، بەڵام هەتا ئێستا ئەمریکا پشتگیرییەکی بەهێزی بەغدا دەکات و هەتا ئێستاش خەو بەوەوە دەبینێت کە ئێڕاق بکاتە فنلەندایەکی ئیسلامی و شیعەو سوننە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لێک جیادەکاتەوە. ئەمە لە کاتێکدا ئەگەر پشتگیری کورد بکات، مەترسی دەکەوێتە سەر ئێڕاق و ئێران کە دوو دەوڵەتی تیوکراتی پرۆپەترۆڵن و یەدەگی نەوتی ئێڕاق و ئێران پێکەوە هێندەی دوو لەسەر سێی یەدەگی نەوتی عەرەبستانی سعودیە دەبێت. [1]