بەرپرسانى ئەمەریکا لە هەرێمى کوردستان و ئێڕاق داوادەکەن شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ #بەغدا# تیمى #پارتى دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان# تێدابێت.
بەرپرسانى ئەمەریکا لە ئێڕاق بە حکومەتى هەرێمى کوردستانیان وتووە، پێویستە شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ دانووستاندن لەگەڵ بەغدا لە هەردوو تیمى یەکێتیى و پارتى پێکبهنرێت و ناکۆییەکانى هەرێم نەبەنە بەغدا.
ئەمەریکا بەردەوام چاودێرى کۆبوونەوەکانى نێوان هەرێم و بەغدا دەکات لەگەڵ پێدانى ڕاوێژ بە شاندەکان ئامۆژگارى کردوون لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەکان و بودجەى 2023 ڕێککەوتن ئەنجامبدەن.
لەماوەى مانگى ڕابردوو بەرپرسانى ئەمەریکا لەسەر ئاستى وەزارەتى دەرەوە و باڵوێزى ئەمەریکا لە ئێڕاق فشاریان لەسەر هەردوولایەن کردووە دانیشتن ئەنجامبدەن و لەسەر ناکۆکییەکانى نێوانیان ڕێککەوتنى نوێ بکەن. [1]