باڵیۆز د. #محەمەد سابیر# پیشوازی لە وەفدێکی باڵای ژووری بازرگانی #سلێمانی# کرد و ڕایگەیاند: ژووری بازرگانی سلێمانی مایەی سەرکەوتنە بۆ کوردستان.
ئەمڕۆ چوارشەممە #04-01-2023#، باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک #جەلال تاڵەبانی# پێشوازی لە وەفدێکی باڵای ژووری بازرگانی سلێمانی کرد و ڕایگەیاند: ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ھەمیشە شوێن دەستی دیارە و مایەی سەرکەوتنە بۆ ھەرێمی کوردستان کە یەکێکە لە باشترین ژوورە بازرگانییەکان لەسەر ئاستی ئێڕاقدا.
هاوکات، باسی لە دامەزراوەی سەرۆک مام جەلال کرد و ئاماژەی بەوەدا: کار بۆ پاراستن و کۆکردنەوەی تەواوی ئەرشیفی کار و چالاکییەکانی سەرۆک مام جەلال دەکەین و بۆ ئەومەبەستەش کاری جدیمان کردووە و ئێستا لە قۆناغی کۆکردنەوەی بەڵگەنامە مێژوویەکانداین کە پەیوەستە بە مێژووی خەبات و تێکۆشانی سەرۆک مام جەلال وەک ڕابەرێکی نەتەوەیی و نیشتمانی.
هاوکات، سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: وەک ژووری بازرگانی سلێمانی بە ھەموو توانایەکەوە پشتیوانی لە کارەکانی دامەزراوەکە دەکەین. [1]