باڵیۆز دکتۆر #محەمەد سابیر# سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک مام #جەلال تاڵەبانی# پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی #قادر باجلوری#، تێکۆشەری دێرینی یەکێتی ئاڕاستەی بنەماڵەکەی کردووە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی کۆچکردوو قادر باجلوری دەکات..
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرە وە، هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین و زیندانی سیاسی (قادر باجلوری) یەکێک لە دڵسۆزانی ڕێبازی سەرۆک مام جەلال لە #دهۆک# و سنوری #بادینان#-مان پێگەیشت، بۆ ئەم ئەم کۆچە بە خەمین.
لە یەزدانی مەزن داوادەکەین، ڕۆحی پاکی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادبکات، و سەبوری و ئارامی بە خانەوادە و هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی بدات. [1]
باڵیۆز دکتۆر محەمەد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی