مەکتەبی سیاسیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی بنەماڵەی تێکۆشەری دێرینی یەکێتی #قادر باجلوری# دەکات کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڤاڵ (عەبدولقادر محەمەد ناسراو بە قادر باجلوری) مان پێگەیشت.
هەڤاڵ عەبدولقادر کادرێکی خاوەن خەبات و تێکۆشانی ڕێبازەکەی مام بوو .
بۆ ئەم کۆچە پڕ لە خەمە، وێرای گەیاندنی هاوخەمیمان بۆ خانەوادەکەی، لە یەزدانی مەزن داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری بە کەس و کاری ببەخشێت. [1]
انا للە و انا الیە ڕاجعون
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان