هەندێک کەس تەنیا بە مەبەستی جوانکردنی ماڵەکە و ژوورەکانیان ڕووەک دادەنێن، بەڵام تەنیا ئەوەندە نییە، چەندین سوودی گرنگی هەیە لەڕووی جەستەیی و دەروونییەوە، لەبەر ئەم هۆکارانە پێویستە هەمیشە ڕووەکێک یان زیاتر لە ژوری نووستنەکەت هەبێت.
1-ژینگەکەت لە ژەهر خاوێن دەکات و یارمەتیی پاکڕاگرتنی هەوا دەدات.
2-ڕێگری دەکات لە مانەوەی شێ لە ژوورەکە، ئەمەش هۆمارە بۆ ئەوەی هیچ کەڕویەک لە ژوورەکەدا درووست نەبێت و سوودی بۆ خۆت دەبێت.
3-لەڕووی دەروونییەوە هەستی ئاسوودەیی پێدەبەخشێت، فشاری دەروونی کەمدەکاتەوە، وزەت پێدەبەخشێت و دڵخۆشتدەکات، هەروەها توانای سەرنجدانت زیاتر دەکات.
4-دیمەنێکی جوان و سەرنجڕاکێش بە ژوورەکەت دەبەخشێت، ئەمەش واتلێدەکات ببیت بە دۆستی ژینگە و ڕووەک.
5-بەهۆی کەمبوونەوەی فشاری دەروونیت، یارمەتیت دەدات شەوان باشتر و قوڵتر بخەویت. [1]