بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری #سلێمانی# ڕایگەیاند بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، ژمارەی گەشتیاران لە پشووەکانی سەری ساڵ دوو هێندە زیادیکردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە #04-01-2023#، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕایگەیاند لە ماوەی ڕۆژانی #25-12-2022# تا #03-01-2023#، زیاتر لە 67 هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانییان کردووە.
ڕوونیشیکردەوە بە بەراورد بە سەری ساڵی 2022، ژمارەی گەشتیاران دوو هێندە زیادیکردووە کە ئەو کات ژمارەیان 30 هەزار گەشتیار بووە.
بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزار ئەوەشی خستەڕوو کە زیاتر لە 80٪ گەشتیارەکان لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری ئێڕاق هاتوون.
ڕاشیگەیاند لەسەردانی لیژنەکانی گەشتوگوزاری سلێمانی دەرکەوتووە لە بۆنەی سەری ساڵ میوانانی هاتوو کێشەی شوێنی حەوانەوەیان بۆ درووست نەبووە و نرخ تاڕادەیەکی باش بە جێگری ماوەتەوە. [1]