ناو: ڕەمزی
نازناو: ڕەمزی شەعبان
ناوی باوک: خەلیل شەعبان
ساڵی لەدایکبوون: 1942
ڕۆژی کۆچی دوایی: #03-04-2021#
شوێنی لەدایکبوون: شاری #هەولێر#
شوێنی کۆچی دوایی: وڵاتی تورکیا
$ژیاننامە$
ئەندازیار ڕەمزی خەلیل شەعبان ناسراو (رمزي شعبان) لەدایکبووی هەولێرە، ساڵی 1959 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتییەوە کردووە، ساڵی 1979 پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەوە کردووه و بەشداری لە شۆڕشی گوڵاندا کردووە. ساڵی 1975 بەرپرسی ڕێکخستنەکانی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بووە لە شانشینی سوید، ساڵی 1979 بە مەبەستی بەشداری لە خەبات ئەوروپا بەجێدەهێڵێ و سەرەتا ڕووی لە کۆماری ئیسلامی ئێران کردووە و دواتر خۆی دەگەیەنێتەوە باشووری کوردستان، ساڵی 1979 پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەوە کردووه و بەشداری لە شۆڕشی گوڵاندا کردووە، ساڵی 1979 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرە بە ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان ( کۆنگرەی نۆیەم) هەڵبژێردراوە، لە ساڵی 2010 بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی سێزدەیەم) هەڵبژێردراوە.
ئەندازیار ڕەمزی خەلیل شەعبان ناسراو (رمزي شعبان) ، ساڵی 1942لە شاری هەولێر لەدایک بووە، قۆناغی سەرەتایی لە ئامێدی و قۆناغی ناوەندی لە شاری موسڵ خوێندووە، ساڵی 1959 قۆناغی ئامادەیی لە شاری موسڵ تەواوکردووە، لە ڕێکەوتی #23-11-1959#دا بە مەبەستی خوێندن ڕووی کردووەتە کۆماری چێکۆسڵۆڤاکیا، ساڵی 1970 بەکالۆریۆسی لە زانکۆی ئەندازیاری کشتوکاڵی سوخدل بەدەست هێناوە، لە ساڵی 1972 ماستەری لە بەشی ئەندازیاری میکانیک لە زانکۆی سوخدل وەرگرتووە، ساڵی 1975 لە شانشینی سوید داوای مافی پەنابەری کردووە، ساڵی 1979 بە مەبەستی بەشداری لە خەبات ئەوروپا بەجێ دەهێڵێ و سەرەتا ڕووی لە کۆماری ئیسلامی ئێرانی کردووە و دواتر خۆی دەگەیەنێتەوە باشووری کوردستان. لە 03-04-2021 بەهۆی پەتای کۆڕۆنا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی تورکیا کۆچی دوایی کرد، شارەزای زمانەکانی عەرەبی، چێکی، ڕووسی، ئینگلیزی، فارسی، سڵۆڤاکی و سویدی بووە.
$خەباتنامە$:
خەلیل شەعبان (1905 -1965) ی باوکی لە ئەندامانی حزبی هیوای کورد بووە و بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزانی کردووە و ساڵی 1945 لەدوای نسکۆی شۆڕشی دووەمی بارزان (1943- 1945) ئاوارەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە، ساڵی 1946 بەشداری لە خزمەتکردنی کۆماری دیموکراتیی کوردستاندا کردووە، ساڵی 1947 لەدوای نسکۆی کۆماری دیموکراتی کوردستان لەژێر فەرماندەیی جەنەراڵ مستەفا بارزانی (1903 - 1979) دا بەرەنگاری سوپای شانشینی ئێران بووەتەوە، ساڵی 1947 لە کۆتایی بەرگری لە کۆماری دیموکراتی کوردستان لە خاڵی ڕووباری گادەر بە هاوڕێیەتی شێخ ئەحمەد شێخ محەمەد شێخ عەبدوسەلام ( 1969) ناسراو بە شێخ ئەحمەدی بارزان و خودان خۆی ڕادەستی پۆلیسی ئێراق کردووەتەوە سەرەتا لە سیمی دیانای سەر بە پارێزگای هەولێر دەستبەسەرکراوە و دواتر بە خێزانەوە بۆ ماوەی پێنج ساڵ بۆ شارۆچکەی حەمام عەلیلی پارێزگای موسڵ دوور خراوەتەوە.
ڕەمزی شەعبان ساڵی 1959 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتییەوە کردووە، ساڵی 1959 لە شاری بەغدا بە هاوڕێیەتی باوکی سەردانی شێخ ئەحمەدی بارزان سەرۆک مستەفا بارزانییان کردووە، لە ڕێکەوتی
23-11-1959دا بە مەبەستی خوێندن ڕووی کردووەتە کۆماری چێکۆسڵۆڤاکیا، ساڵی 1959 پەیوەندی بە ڕیزەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا (K.S.S.E) کردووە، ساڵی 1960 بەرپرسی ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە لە کۆماری دیموکراتیی چێکۆسڵۆڤاکیا، ساڵی 1963 نامەیێکی ئاڕاستەی ئەحمەد بن بلا سەرۆککۆماری جەزائیر سەبارەت بە تاوانەکانی حکومەتی ئێراقی بەرانبەر بە کوردی کردووە، ساڵی 1966 بەشداری کۆنگرەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد (K.S.S.E) ی لە ئەوروپا لە شاری بەرلینی ڕۆژاوا کردووە، ساڵی 1975 لە شانشینی سوید داوای مافی پەنابەری کردووە، ساڵی 1975 بەرپرسی ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە لە شانشینی سوید، ساڵی 1979 بە مەبەستی بەشداری لە خەبات ئەوروپا بەجێ دەهێڵێ و سەرەتا ڕووی لە کۆماری ئیسلامی ئێرانی کردووە و دواتر خۆی دەگەیەنێتەوە باشووری کوردستان، ساڵی 1979 پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەوە کردووه و بەشداری لە شۆڕشی گوڵاندا کردووە، ساڵی 1979 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرە بە ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان ( کۆنگرەی نۆیەم) هەڵبژێردراوە، ساڵی 1981 مامۆستای وانەی پارتە ڕامیارییەکان لە خولی حەوتەمی پەیمانگای کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گوندی ڕاژانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە، ساڵی 1981 کراوەتە بەرپرسی لێژنەی لقی شەشی ئەوروپای پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵانی (1981-1985) سەرنووسەری ڕۆژنامەی وڵات بووە لە ئەوروپا، لە ڕێکەوتی #16-07-1985# بە بەرپرسی بەشی دارایی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستنیشان کراوە، بەرپرسی مەکتەبی دارایی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، لە #30 -11-1985# تا 03-04-1986 مامۆستای وانەی ئابووری ڕامیاری بووە لە خولی هەشتەمی پەیمانگای کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گوندی ڕاژانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ساڵی 1985 بە بەرپرسی لێژنە لقی شەشی ئەوروپا دەستنیشانکراوە، ساڵی 1987 لە ستافی چواردەیەم بە بەرپرسیارێتی دکتۆر #ڕۆژ نوری شاوەیس# بە جێگری بەرپرسی لێژنەی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستنیشان کراوە، ساڵی 1987 بۆ جاری دووەم کراوەتە بەرپرسی مەکتەبی دارایی، ساڵانی ( 1988-1991) لە ستافی پانزدەیەمدا بە بەرپرسی لێژنەی لقی یەک دەستنیشان کراوە، لە ڕێکەوتی #01-01-1988#دا وەک بەرپرسی لێژنەی لقی یەک سەرپەرشتی و فەرماندەیی داستانی دێرەلۆکی کردووە کە تێیدا سوپای ئێراق نزیکەی هەزار کوژراو و بریندار و 562 دیل و دەستکەوتی هەزار چەکی سووک و نیمچە قوورس لە گرتنی 112 سەنگەر هەبووه، سەرۆک مەسعود بارزانی و مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەم بۆنەیە بروسکەی پیرۆزباییان ئاڕاستەی لێژنە لقی یەک کردووه، ساڵی 1989 نوێنەری کۆنگرەی دەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، لە ڕێکەوتی 13 کانونی دووەمی 1990 بە ئەندامی لێژنە لە بەشی ڕێکخستنی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستنیشان کراوە، ساڵی 1991 کراوەتە بەرپرسی مەکتەبی ناوەندی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە مانگی تەموزی ساڵی 1993 بە سەرۆکی لێژنەی دارایی کۆنگرەی یازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان یەکگرتوو دەستنیشانکراوه، ساڵی 1993 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە به ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان یەکگرتوو (کۆنگرەی یازدەیەم) هەڵبژێردراوە، ساڵی 1993 کراوەتە بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان یەکگرتوو، لە ڕێکەوتی #16-11-1993# بەشداری ئاهەنگی کردنەوەی کۆنگرەی ئازادی یەکێتی قوتابییانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستانی لە شاری هەولێر کردووە، لە کۆتایی ساڵی 1994 بەرپرسی لێژنەی لقی یەکی دهۆک بووە، لەسەرەتای ساڵی 1996 جێگری بەرپرسی لێژنەی لقی یەکی دهۆک بووە، ساڵی 1999 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی دوازدەیەم) هەڵبژێردراوە، ساڵانی (1997 -2017) بەرپرسی مەکتەبی ناوەندی کارگێڕی و دارایی بووە، ساڵی 2002 بە ئەندامی لێژنەی باڵای یادی سەدساڵەی بارزانی نەمر دەستنیشانکراوە، ساڵی 2011 بە ئەندامی پاڵیوراو بۆ مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستنیشان کراوە. لە ڕێکەوتی #16-08- 2018# لەبەر خەبات و بەرخۆدانی لە شۆڕشی شۆڕشی ئەیلوول، شۆڕشی گوڵان، ڕاپەڕینی باشووری کوردستان و سەردەمی سەروەری لەلایەن سەرۆک #مەسعود بارزانی# یەوە میدالیای بارزانیی نەمری پێ بەخشراوە. [1]