ناو: عەبدوڵڵا
نازناو: ڕەئیس عەبدوڵڵا بەرواری - دووپشک
ناوی باوک: سدیق ئەحمەد سائیب تەها
ڕۆژی کۆچی دوایی: #28-10-1981#
شوێنی لەدایکبوون: شاری #دهۆک#
شوێنی کۆچی دوایی: شاری ڤیەننای پایتەختی وڵاتی نەمسا
$ژیاننامە$
ئەفسەر و سیاسەتمەدار، ساڵی 1945 پەیوەندی بە ڕیزەکانی حزبی ڕزگاری کوردەوە کردووە بە ناوی نهێنی دووپشک خزمەتی کردووه، ساڵی 1950 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، ساڵی 1950 چووتە ڕیزی سوپای لیڤی، لە ڕێکەوتی 3 ئایاری 1955 بەشداری خولێکی شەش مانگی سوپای ئێڕاقی کردووە و بە پلەی مولازمی دووەم دەرچووە، ساڵی 1979 کۆنگرەی نۆیەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و مەکتەبی سیاسی #پارتی دیموکراتی کوردستان# هەڵبژێردراوە، ساڵی 1981 لە شاری ڤییەنا کۆچی دوایی کردووه. لە پارێزگای دهۆک لەدایکبووە، ساڵی 1945 پەیوەندی بە ڕیزەکانی حزبی ڕزگاری کوردەوە کردووە بە ناوی نهێنی دووپشک خزمەتی کردووه، ساڵی 1950 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردەوە کردووە، ساڵی 1950 چووتە ڕیزی سوپای لیڤی کە لەژێر سەرپەرشتی سوپای شانشینی یەکگرتووی بریتانیا بووە، لە ڕێکەوتی 3 ئایاری 1955 بەشداری خولێکی شەش مانگی سوپای ئێڕاقی کردووە و بە پلەی مولازمی دووەم دەرچووە، ساڵی 1960 شەرەفی ئەندامێتی پارتی وەرگرتووە، ساڵانی 1965 1967 لەبەر چالاکی سیاسی لەلایەن دەزگای هەواڵگری سوپای ئێڕاقەوە لە بەندیخانەی نوگرە سەلمان بەند کراوە و لە ڕیزەکانی سوپای کۆماری ئێڕاق دەرکراوە، ساڵی 1967 لەدوای ئازادکردنی لە بەندیخانە بە پلەی نەقیب پەیوەندی بە ڕیزەکانی شۆڕشەوە کردووه،
$خەباتنامە$
ساڵی 1967 فەرماندەی بەتالیۆنی سێ #سوورداش# سەر بە هێزی ڕزگاری سەر بە لەشکری سێ بووە، ساڵی 1967 جێگری فەرماندەی هێزی ڕزگاری سەر بە لەشکری سێ بووە، ساڵی 1968 بەشداری شەڕی سوورداش دژ بە هێزی سوپای ئێڕاق بووە، لە ڕێکەوتی #06-11- 1969# دا یەکێک بووە لە فەرماندەکانی شەڕی مەرگە لە سنووری پارێزگای سلێمانی دژ بە هەڵمەتی سوپای ئێڕاق بووە، لە کۆتایی ساڵی 1969 یەکێک بووە لە فەرماندەکانی شەڕی سوورداش لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ساڵی (1969-1970) فەرماندەی هێزی ڕزگاری سەر بە لەشکری سێ بووە، ساڵی 1970 لەدوای ڕێکەوتننامەی 11ی ئادار لەنێوان سەرکردایەتی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و حکوومەتی ئێڕاق بە پلەی ڕائید فەرماندەی بەتالیۆنی شەشی سوورداشی پاسەوانانی سنوور (حرس الحدود) دەستنیشانکراوە، ساڵی 1971 لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێڕاق فەرمانی گرتنی دەرچوو و پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەوە کرد، ساڵی 1974 بۆ جاری دووەم پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەوە کردووەتەوە، ساڵی 1975 لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی شانشینی ئێران بووە، لە مانگی نیسانی 1975 سەرۆک #مەسعود بارزانی# بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ شۆڕشی گوڵان پەیوەندی پێوە کردووە. ساڵانی (1976-1979) ماڵی لە شارۆچکەی کەرەجی نزیک شاری تاران لە شانشینی ئێران پەناگای ئەو پێشمەرگانە بوو کە بۆ ناوچە ئازادکراوەکان دەگواسترانەوە و لەوێ بە مەبەستی چارەسەری دەگەڕانەوه، ساڵی 1977 بە مەبەستی چارەسەری ڕوو لە شاری لەندەن کردووە، ساڵی 1979 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی نۆیەم) هەڵبژێردراوە، ساڵی 1979 لە یەکەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستاندا بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردراوە، لە مانگی ئابی 1979 لەبەر نەخۆشی داوای مافی پەنابەری لە شانشینی یەکگرتووی بریتانیا کردووە، لە مانگی کانونی یەکەمی 1979دا بەرپرسی یەکەمی هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە کە لە لێژنەی لقی دوو و لێژنەی لقی سێ و لێژنەی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان پێک دەهات و لە چیای بەمۆوە وەک ناوەندی دەستپێک بوون، لە کۆتایی ساڵی 1980دا وەک فەرماندەیەک و ئەندامی مەکتەبی سەربازی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری لە شەڕی #حاجی ئۆمەران# سەر بە پارێزگای #هەولێر# دژ بە هێزی سوپای ئێڕاقدا کردووە و لەم شەڕە برێندار بووە، لە ڕۆژی 28-10-1981 لە شاری ڤییەنا بە نەخۆشی شێرپەنجەی جەرگ کۆچی دوایی کردووە و هەر لەوێ ئەمانەتی خاک کراوە. لە ڕۆژی #04-11-2001# دا کەژاوەی تەرمەکەی لە سنووری حاجی ئۆمەرانەوە بەرەو باشووری کوردستان هێنراوەتەوە و لە گۆڕستانی شاخکێ لە شاری دهۆک بەخاک سپێردراوە . شارەزای زمانەکانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی و فارسی بووە. [1]