ناو: عەبدولئیلاﮪ
نازناو: مولازم شوان
ناوی باوک: محەمەد ئەمین عەبدوڵڵا
ساڵی لەدایکبوون: 1950
شوێنی لەدایکبوون:شاری #کەرکووک#
$ژیاننامە$
ئەفسەر و سیاسەتمەدار، ساڵی 1973 لە بەشی هێزە تایبەتەکان لە کۆلێژی سەربازی بەغدا بە پلەی مولازمی دووەم دەرچووە، ساڵی 1976 پەیوەندی بە ڕیزەکانی #پارتی سۆشیالیستی کورد# (پاسۆک) کردووە، ساڵی 1980 بووەتە ئەندامی سەرکردایەتی هەرێمی باشووری پارتی سۆشیالیستی کورد (پاسۆک)، ساڵی 1992 لە کۆنگرەی یەکەم بە ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی حزبی یەکگرتنی کوردستان هەڵبژێردراوه، ساڵی 1993 لەدوای یەکگرتنی چوارەمی پارتی لە کۆنگرەی یازدەیەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی #پارتی دیموکراتی کوردستان# یەکگرتوو هەڵبژێردراوە. لە دایکبووی
شاری کەرکووکە، قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لە شاری کەرکووکی تەواو کردووە، ساڵی 1968 پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستانەوە کردووە و تا ساڵی 1970 لە سنووری لێژنەی لقی سیی پارتی دیموکراتی کوردستان چالاکیی نواندووە، ساڵی 1969 لەدوای ئاشکرابوونی لیستی ڕێکخستنی لقی کەرکووکی یەکێتی قوتابیانی کوردستان لەلایەن ئاساییشی کەرکووکەوە ڕاوەدونراوە بەڵام توانیویەتی خۆی ڕزگار بکات و بۆ ماوەیەک خۆی لە شاری کەرکووک شاردووەتەوە، ساڵی 1969 بەشداری و سەرکردایەتی خۆپیشاندانی بەردەم پارێزگای کەرکووکی دژ بە دەسەڵاتدارانی ئێڕاق کردووە، ساڵی 1970 نوێنەری کۆنگرەی ناوپردانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بووە، ساڵی 1970 قۆناغی دوا ناوەندی بەشی زانستی لە شاری کەرکووک تەواو کردووە، ساڵی 1970 لە کۆلێژی کشتوکاڵی زانکۆی سلێمانی وەرگیراوە، ساڵی 1970 کۆلێژی کشتوکاڵ بەجێ هێڵاوە و ڕووی کردووەتە خوێندن لە کۆلێژی سەربازی بەغدا و لە خولی پەنجا و یەکەم وەرگیراوە، لە ڕێکەوتی #2103-1970# بەشداری خۆپیشاندانی بەغدای یەکێتی قوتابیانی کوردستانی بە دروشمی بەلولەی تفەنگی پارتی وەرمانگرت حوکمی زاتی کردووە، ساڵی 1973 لە بەشی هێزە تایبەتەکان لە کۆلێژی سەربازی بەغدا بە پلەی مولازمی دووەم دەرچووە، ساڵی 1973 لە بەتالیۆنی چوارەمی تیپی هێزی تایبەتی هێزی زەمینی سوپای ئێڕاق دەستبەکار بووە،
$خەباتنامە$
ساڵی 1974 پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەوە کردووە و سەرلق بووە و لە بەتالیۆنی چوارەمی زۆزک خزمەتی کردووە، ساڵی 1974 لە هێرش بۆ سەر سەنگەرەکانی سوپای ئێڕاق لە کێوەڕەش (سلێمانی) بە تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بووە، ساڵی 1974 بە چەکی دژە ئاسمانی فرۆکەێکی میک 21ی هێزی ئاسمانی ئێڕاقی لە دەڤەری بارزان پێکاوە، ساڵی 1975 لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ڕووی لە شانشینی ئێران کردووە، سەرەتا لە ئۆردوگای سەراب نیلوفەر نیشتەجێ بووە و دواتر گواستراوەتەوە بۆ شاری ڕەشت لە باکووری ئێران، لە مانگی تشرینی یەکەمی 1976 گەڕاوەتەوە بۆ باشووری کوردستان و بۆ شارۆچکەی عتیشیەی سەر بە پارێزگای کەربەلا لە ناوەڕاستی ئێڕاق دوور خراوەتەوە، ساڵی 1976 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی سۆشیالیستی کورد (پاسۆک) کردووە، ساڵی 1977 بەشداری خوپێشاندانی خانئەلنووسی لە دژی ڕژێمی بەعس لە پارێزگای نەجەفکردووە و ماوەیەکی کورت دەستبەسەر کراوە، تا ڕێکەوتی 6ی ئاداری 1979 فەرمانبەری ئیدارەی خۆجێی پارێزگای نەجەف لە ناوەڕاستی ئێڕاق بووە، ساڵی 1979 پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی پارتی سۆشیالیستی کورد (پاسۆک) ەوە کردووە، ساڵی 1980 بووەتە ئەندامی سەرکردایەتی هەرێمی باشووری پارتی سۆشیالیستی کورد (پاسۆک) ، ساڵی 1988 بە ئەندامی نووسینگەی جێبەجێکاری (المکتب التنفیذی) بەرەی کوردستانی و ئەندامی مەکتەبی سەربازی بەرەی کوردستانی هەڵبژێردراوە، ساڵی 1991 وەک فەرماندەیەکی بەرەی کوردستانی بەشداری لە ئازادکردنی شاری سلێمانی و شاری کەرکووکدا کردووە، ساڵی 1991 بەشداری کۆبوونەوەی چەمچەماڵی بەرەی کوردستانی بۆ ئازادکردنی شاری کەرکووک کردووە. لە ڕۆژانی 07 و #10-10- 1991# لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی #قەڵاچوالان#ەوە بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی #پارتی سەربەخۆیی دیموکراتی کوردستان# هەڵبژێردراوە، ڕۆژی پێنجشەمەی #20-08-1992# لە شاری #هەولێر# بەشداری کۆنگرەی یەکەمی حزبی یەکگرتنی کوردستانی کردووە، ڕۆژی پێنجشەمەی #27-08-1992# لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی یەکەمی حزبی یەکگرتنی کوردستان بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوە، ساڵی 1992 کراوەتە بەرپرسی لقی #دهۆک#ی پارتی سەربەخۆیی دیموکراتی کوردستان (پاسۆک) ، ساڵی 1992 وەک نوێنەری پارتی سەربەخۆیی دیموکراتی کوردستان، بەشداری کۆنگرەی دووەمی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# کردووە و وتاری خوێندووە، ساڵی 1992 لەسەر لیستی یەکگرتن بۆ ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان خۆی پاڵاوتووه، ساڵی 1992 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی یەکەم بە ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی حزبی یەکگرتنی کوردستان هەڵبژێردراوە و دەنگی یەکەمی کۆنگرەی هێناوە، ساڵی 1992 بە بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی حزبی یەکگرتنی کوردستان دەستنیشان کراوە، ساڵی 1993 لەدوای یەکگرتنی چوارەمی پارتی لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی یازدەیەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان یەکگرتوو هەڵبژێردراوە، ساڵی 1995 بەرپرسی میحوەری #قەسرێ#ی سوپای پارتی دیموکراتی کوردستان یەکگرتوو بووە، ساڵی 1999 لە کۆنگرەی دوازدەیەم و ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان نوێنەری کۆنگرە بووە، بووە. شارەزای زمانەکانی کوردی، عەرەبی، تورکمانی، ئینگلیزی و فارسییە.[1]