ناو: شەوکەت
ناوی باوک: شێخ یەزەدین محەمەد نەبی
ڕۆژی لەدایکبوون: 1954
ڕۆژی شەهیدبوون: #01-02-2004#
شوێنی لەدایکبوون: یەکێتیی سۆڤێتی پێشوو و ڕووسیا
شوێنی شەهیدبوون:شاری هەولێر
$ژیاننامە$
ساڵی 1954 لە شاری تاشقەندی پایتەختی کۆماری ئۆزبەکستان لە دایکبووە، شێخ یەزدین محەمەد نەبی (1925-1999) ی باوکی، ساڵی 1947 یەکێک بووە لە هەڤاڵانی مستەفا بارزانی (1903 - 1979) لە ڕێڕەوە مێژووییەکە بەرەو یەکێتی سۆڤێتدا. دایکی لە نەتەوەی تاتاری نیمچە دورگەی کەریمەی سەر دەریای ڕەشە و لە جەنگی جیهانی دووەم بەر شاڵاوی جۆزێف ستالین کەوتوون و دوور دەخرێنەوە بۆ ئاسیای ناوەڕاست، لە ڕێکەوتی 16ی نیسانی 1959 بە کەشتی گرۆزیا گەیشتووەتەوە بەندەری بەسڕە لە باشووری ئێراق، لە ڕێکەوتی 18ی نیسانی 1959 لە هاوینەهەواری پیرمام لە پارێزگای هەولێر نیشتەجێ کروان، ساڵانی 1961-1963 لەبەر ئەوەی باوکی پێشمەرگە بووە لە هەمان کاتیشیدا هاوکاری دارایی خێزانەکەی کردووە لەپاڵ کاری خوێندن لە شاری هەولێر دا، لە ڕێکەوتی #12-06-1963# تا #19-08-1963# لەگەڵ نۆزدە خێزانی بارزانییەکانی شاری هەولێر لەلایەن (الحرس القومي) یەوە بەند کراوه، ساڵی 1968 قۆناغی ناوەندی تەواوکردووە، ساڵی 1969 لەگەڵ خێزانەکەیدا ڕووی کردووەتە ناوچە ئازادکراوەکانی شۆڕشی ئەیلوول لە دەڤەری پشدەر سەر بە پارێزگای سلێمانی کە باوکی لەوێ پێشمەرگە بووە، ساڵی 1975 لەدوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول وەک پەنابەر ڕووی لە شانشینی ئێران کردووە و لە ئۆردگای ڕەبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێ بووه، ساڵی 1991 لەدوای ڕاپەڕینی باشووری کوردستان گەڕاوەتەوە بۆ باشووری کوردستان، لە کارەساتی #01-02-2004# دا لە بارەگای لێژنەی لقی دووی هەولێر لە کردەوەیەکی خۆکوژی گرووپی تیرۆریستیی ئەلقاعیدەدا شەهید بووە، شارەزای زمانی کوردی، تورکی، فارسی و عەرەبی بووە.
$خەباتنامە$
شەوکەت شێخ یەزدین محەمەد نەبی ساڵی 1974 پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەوە کردووە و لە یەکەی تۆپخانەی هێزی کاوە وەک فەرماندە خزمەتی کردووە و لەگەڵ یەکەکەی بەشداری لە تۆپبارانکردنی ئەم مۆڵگانەی سوپای ئێراقی کردووە: لە ڕێکەوتی 14 و #27-11-1974# ئۆردوگای ژاراوە، ئۆردوگای سەنگەسەر، ئۆردوگای هیزۆب، ئۆردوگای دووکان، ئۆردوگای تووە سووران، ئۆردوگای ڕانیە بەرپەرچدانەوەی هێرشی سوپای ئێراق بۆ سەر چیای ئاسۆس، کێوەڕەش، بنکەی تۆپخانە لە کانیە شینکە، دۆڵی شەهیدان لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ئۆردوگای کلکەکۆلین، ئۆردوگای بانەنۆک، ئۆردوگای هەریر، ئۆردوگای باتاس، ئۆردوگای سیساوه، ئۆردوگای مامە جەلکە، چەپەرەکانی چیای سەفین، چەپەرەکانی شاخی شەکرۆک لە سنووری پارێزگای هەولێر، سەنگەرەکانی سەر کێوەڕەش، چیای ئاسۆس، ئۆردوگای قەڵادزێ، ساڵی 1975 لەدوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول وەک پەنابەر ڕووی لە شانشینی ئێران و لە ئۆردگای ڕەبەت لە شانشینی ئێران نیشتەجێ بووه، ساڵی 1975 وەک خۆبەخش لە لێژنەی سەرپەرشتی پەنابەران کاری کردووە، ساڵی 1979 نوێنەری کۆنگرەی نۆیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئوردوگای زێوە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە، لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 1979 بەرپرسی قەڵەمی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، ساڵی 1980 ماڵی دەگەڕێتەوە بۆ ئۆردوگای زێوەی پەنابەرانی باشووری کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە مەبەستی خەبات و کوردایەتی و دەبێتە پێشمەرگە، ساڵی 1980 کراوەتە بەرپرسی دابینکردنی خۆراک، تەقەمەنی و دەرمان و پێداویستییەکانی هێزی پێشمەرگە لە بادینان، ساڵی 1980 ئەندامی بەشی قەڵەم بووە لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵی 1980 لە بەشی ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان خزمەتی کردووە، لە ڕێکەوتی 16ی تەموزی 1985 بە ئەندامی بەشی دارایی و ئەندامبەش لە بەشی پەیوەندییەکان دەستنیشان کراوە، ساڵی 1986 بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، لەسەرەتای مانگی شوباتی ساڵی 1988 ئەندامی لێژنەی دابەشکردنی موچەی پێشمەرگە بووە، ساڵی 1988 بەڕێوەبەری کارگێڕی هەناردەکردنی کەلوپەل و شتومەک بووە بۆ پێشمەرگەکانی داستانی خواکوڕک، ساڵی 1989 نوێنەری کۆنگرەی دەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گوندی هیشماوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە، لە ڕێکەوتی 13ی کانونی دووەمی 1990 بە ئەندامی لێژنەی پەیوەندییەکانی ئێران و ئەندامی لێژنەی دارایی و بەرپرسی تۆمار و خەرجی سەرکردایەتی دەستنیشان کراوە، ساڵی 1993 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی یازدەیەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان یەکگرتوو هەڵبژێردراوە، ساڵی 1993 ئەندامی لێژنەی هێنانەوەی تەرمی سەرۆک مستەفا بارزانی و ئیدریس بارزانى لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ باشووری کوردستان بووە، ساڵی 1993 بە بەرپرسی دووەمی مەکتەبی ناوەندی دارایی پارتی دیموکراتی کوردستان یەکگرتوو دەستنیشانکراوە، لە ڕێکەوتی 1ی تەموزی 1998 بە وەزیری پیشەسازی و وزە بەوەکالەت دەستنیشان کراوە، لە ڕێکەوتی 29ی حوزەیرانی 1999 بە بەرپرسی لێژنەی لقی یەکی دهۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان یەکگرتوو دەستنیشان کراوه، لە تشرینی یەکەمی ساڵی 1999 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی دوازدەیەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، لە ڕێکەوتی 20ی کانونی یەکەمی 1999دا لە ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردستان سوێندی یاسایی خوارد و بە وەزیری کاروباری ئەنجوومەنی وەزیران لەکابینەی چوارەم دەستنیشانکرا، لە ڕۆژی سێشەمە 7ی ئابی 2001 وەک وەزیری کاروباری ئەنجوومەنی وەزیران لەبەرانبەر سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی کوردستان سوێندی یاسایی خواردووە.
$بەرهەمەکانی$:
1-لە مەهابادی خوێناوییەوە ... هەتا ئەوبەری چۆمی ئاراس 1999، وەرگێڕان، سێ بەرهەمی زمانی فارسییە بە ناونیشانی (از مهاباد خونین تا کرانەهای ارس خونین) لە نووسینی نەجەفقولی پسیان، (قیام افسران خراسان) لە نووسینی ئەبوحەسەن تەفرشیان و (....) لە نووسنی مورتەزا زەربەخت.
2-خێڵ و تایفەکانی عەشایەری کوردی ئێران 1995، وەرگێڕان.
3- بارزانی خۆی بە دەستی کەسەوە نادات 1997، وەرگێڕان.
4- یۆبیلی زێڕینی پێشمەرگە (ئەلبووم) 1996.
5- لە کوردستانی ئێراقەوە هەتا لێوارەکانی ئاراس 1996، وەرگێڕان. [1]