$لۆرستانی غەربی کوێیە؟ ئەکەوێتە کوێوە؟$
کوردە لوڕەکان هەر لە ئێراندا نیشتەجێ نین و لە ئەفغانستان و عومان و ئێڕاق و کوەیت و بەگشتی لە وڵاتانی کەنداو نیشتەجێن.
لوڕەکان جگە لە ئێران لە ئێڕاقیش بەشێوەیەکی بەربڵاو هەر هەن و هەبوون.
تا ئەم دەقەیە 3 پارێزگای ئێڕاق بە موڵکی خۆیان ئەزانن وەک کوردێکی لوڕ.
ئەوانیش ئەم 3 پارێزگایەن:
1. میسان
2. دیالە
3. واسیت
ئەم 3 پارێزگایە زۆرینەی دانیشتووانی لوڕ و فەیلیە (فەیلیەکانیش هەر لوڕن) وە کەمینەی عەرەبیشی تیادا هەیە، هۆکاری نەتوانەوەی ئەم کوردە لوڕانە لەناو عەرەبدا بەهۆی ئەوەوە بووە کە زاوزێی زۆریان کردووە، وە زۆربەی شیعەکانی خواروی ئێڕاق بەتایبەت ئەم 3 پارێزگایە کە باسمان لێوەکردن لوڕن، هەر هۆکاری زۆربوونی شیعەکان لە 20 ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا بەهۆی لوڕەکانەوە بووە و زۆری عەرەبەکانیش هەر بەهۆی لوڕەکانەوە بوونەتە شیعە.
کوردە لوڕەکان لەسەر کلتور و جلوبەرگ و زمانی خۆیان ماونەتەوە و بەردەوام لە زیادبوونن لەڕیزی سوپای ئێڕاقی و دامودەزگاکان.
وە تا ئێستاش شاری بەسڕە وەک #کەرکووک#ە، لەنێوان عەرەب و لوڕ، چونکە لە بەسڕاش لوڕ و فەیلی زۆر ئەژین و ناوچەش هەر هەیە بەناویانەوە.
بەڵام بەهۆی ئەوەی ناهەمواری ژیان و سەختی ژیان لە ئێران زۆرینەی عەرەبەکانی پارێزگای خوزستان بەتایبەت شاری ئەهواز کۆچیان کردووە بۆ ئێڕاق بەگشتی و بۆ بەسڕا بەتایبەتی، هەر ئەمە وایکردووە کە لوڕ و بەختیاریەکان لە پارێزگای خوستان بەگشتی و شاری ئەهواز بەتایبەتی ببنە زۆرینە، وە عەرەب ڕێژەیەکی کەمی لێ ماوەتەوە لە خوزستان و لوڕەکان جێگایان گرتونەوە.
وە ئەو عەرەبانە کە لە خوزستان کۆچیان کردووە چونەتە بەسڕا بەتایبەتی، هەر بۆیەش ئەمە وایکردووە کە ڕێژەی لوڕەکان لە کەمی بدا لە بەسڕا لەگەڵ ئەوەی بەشێکی زۆری لوڕیش ئەژین لە بەسڕا.
بەداخەوە حکومەتی هەرێم بۆ تەنیا جارێکیش ئاوڕی لەم لوڕانە نەداوەتەوە، ئامادەن لەسەر کەناڵەکانیان بابەتی سێکسی و پیاوی درێژ و ژن مارەکردن لە خەستەخانە و.. هتد چەندان بابەتی بێسوودی تر بگوازنەوە بەس ئامادەنین ئەم لوڕانە بهێننەوە سەر نەخشەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
وە بەردەوامن لە فرۆشتنی خاکی کورد و تەنیا لەماوەی 6 ساڵدا لە 43%ی خاکی هەرێمیان فرۆشتوە.
گەر حکومەتی هەرێم لەگەڵ ئەم لوڕانە دابنیشتایەو لەسەر یەکگرتن ڕێکبکەوتایە لەگەڵیان.
هەرێمی باشووری کوردستان لە پارێزگای دهۆکەوە درێژدەبۆوە تاوەکو بەسڕا و لەجیاتی کەرکووک ببێتە شاری کێشەلەسەر بەسڕا ئەبوە شاری کێشەلەسەر.
وە لەجیاتی ئەوەی حکومەتی هەرێم وەک ئێستا 3 پارێزگا بوایە ئەوکات ئەبوە ئەم پارێزگایانە..
#هەولێر#، #سلێمانی#، کەرکووک، #دهۆک#، نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە، میسان، واسیت، بەسڕا.
بەکورتی:
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیتوانی لەگەڵ لوڕستانی غەربی یەکبگرێ و سنووری هەرێمەکەی لە دهۆکەوە تا بەسڕا درێژبکاتەوە و 10 پارێزگا لەخۆ بگرێت، بەڵام لەجیاتی ئەوە چوو خاکەکەی خۆی فرۆشت و عەرەبی لەخۆگرت و قوتابخانەی لە خاکی خۆیدا بۆیان کردەوە تا بەزمانی خۆیان بخوێنن و..هتد. [1]