ناو: بەرزان
ناوی باوک: محەمەد
وەرگێڕێکی کوردە، لە شاری دەربەندیخان دادەنیشێت.
$ژیاننامە:$
ناوی تەواوی (بەرزان محەمەد عەلی) یە. لە ڕێکەوتی 24-11-1983 لە شاری دەربەندیخان لەدایک بووە. قۆناغی سەرەتایی لەو شارە و لە گوندی کانی کرمانج تەواو کردووە. کە (گوندێکە دەکەوێتە بناری بەمۆ، سەربە شارەدێی مەیدانی شارۆچکەی دەربەندیخانە لە پارێزگای سلێمانی.)
بۆ خوێندنی ناوەندی ڕووی کردۆتە گوندی باخەهەنارە (یەکێکە لە گوندەکانی بناری بەمۆ، کە زنجیرەی ئەو گوندانە پێکەوە گرێ دەدات، کە پێیان دەوترێت شێخان. سەربە شارەدێی مەیدانی سەربە شارۆچکەی دەربەندیخانە لە پارێزگای سلێمانی.).
دواتر لە زێدەکەی خۆی، واتە لە دەربەندیخان قۆناغی ئامادەیی، بەشی وێژەیی تەواو کردووە و بەهۆی نەخۆشییەوە نەیتوانیوە درێژە بە خوێندن بدات. لە ساڵی 2012ەوە لە کایەی وەرگێڕاندا قەڵەمی خستووەتە گەڕ و تا ئێستا (10) پەڕتووکی لە بوارەکانی ئەدەبیات و ئەدەبیاتی عیرفانیدا چاپ و بڵاو کردوونەتەوە و لە ئێستایشدا2023 نزیکەی 10 پەڕتووکی دیکەی ئامادەن بۆ چاپ. [1]
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/barzan.mohammad.1=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: بەرزان محەمەد=KTML_Link_Facebook_End=