ناو: شەکیب
نازناو: شەکیب ئاکرێی
ناوی باوک: سەعید شەریف ڕەشید
ساڵی لەدایکبوون: 1937
ڕۆژی کۆچی دوایی: #23-10-2017#
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی #ئاکرێ#
شوێنی کۆچی دوایی: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
$ژیاننامە$
یاساناس و سیاسەتمەدار، ساڵی 1966 یاریدەدەری بەرپرسی لێژنەی کاروباری هەواڵگری و ئاساییشی نووسینگەی جێبەجێکاری (المکتب التنفیذی) ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە باشووری کوردستان بووە، ساڵی 1967 لە دامەزرێنەرانی دەزگای پاراستن و جێگری سەرۆکی ئەم دەزگایە بووە، ساڵی 1967 لە کۆنفرانسی سەربازی ڕامیاری کانی سماق وساڵی 1973 لە کۆنفرانسی ڕامیاری سەربازی #چۆمان# لە پارێزگای #هەولێر# بەشدار بووە، ساڵی 1970 لە کۆنگرەی هەشتەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی #پارتی دیموکراتی کوردستان# هەڵبژێردراوە.
شاری ئاکرێ دایکبووە، ساڵی 1914 ئەحمەدی ئەندامی بنەماڵەکەی لەسەر پشتیووانی لە شێخ عەبدولسەلامی دووەمی بارزانی لە شاری موسڵ بەند دەکرێ و هەر لە بەندیخانەی موسڵ کۆچی دوایی کردووە، ساڵی 1958 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتییەوە کردووە، ساڵی 1960 بەکالۆریۆسی بەشی مافی لە زانکۆی بەغدا وەرگرتووە، ساڵی 1961 بەڕێوەبەری شارەدێی دوایە لە پارێزگای ناسڕییە لە باشووری ئێراق بووە، ساڵی 1962 پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەوە کردووە، لە ڕێکەوتی #23-12-1962# لەلایەن دادگای سەربازی گشتی لە پارێزگای زیقار سامانی گواستراوە و نەگواستراوەی لێ زەوتکراوە، ساڵی 2017 کوچی دوای کردووە، شارەزای زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بووە.
$خەباتنامە$
ساڵی 1964 نوێنەری کۆنگرەی شەشەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شارۆچکەی #قەڵادزێ# ی سەر بە پارێزگای #سلێمانی# بووە، ساڵی 1966 بەرپرسی دارایی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه، لەسەرەتای مانگی ئاداری 1966 بەشداری خولێکی سێ مانگەی پاراستن لە هەندەرانی کردووە، ساڵی 1966 نوێنەری کۆنگرەی حەوتەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شارەدێی گەڵاڵەی سەر بە پارێزگای هەولێر بووە، ساڵی 1966 یاریدەدەری بەرپرسی لێژنەی کاروباری هەواڵگری و ئاساییشی نووسینگەی جێبەجێکاری (المکتب التنفیذی) ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە باشووری کوردستان بووە، ساڵی 1967 لە دامەزرێنەرانی دەزگای پاراستن و جێگری سەرۆکی ئەم دەزگایە بووە، لە ڕێکەوتی #15-04-1967# بە سەرپەرشتی سەرۆک مستەفا بارزانی وەک نوێنەری دەزگای پاراستنی شۆڕشی ئەیلوول نوێنەری کۆنفرانسی سەربازی ڕامیاری کانی سماق (هەولێر) بووه، لە ساڵانی (1968 -1969 ) مامۆستای وانەی ئاساییشی شۆڕش لەخولی یەکەمی فێرگەی پێگەیاندنی کادیری پارتی دیموکراتی کوردستان لە گوندی چۆمانی سەر بە پارێزگای هەولێر بووە، ساڵی 1969 مامۆستای وانەی پاراستن لە خولی دووەمی فێرگەی پێگەیاندنی کادیری پارتی دیموکراتی کوردستان لە گوندی ناوپردانی سەر بە پارێزگای هەولێر بووە، ساڵی 1970 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی هەشتەم بە 210 دەنگ بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، لە کۆتایی مانگی ئایاری 1970 سەردانی گڵکۆی شەهید عەبدولعەزیز ئەتروشی (1937 -1969) لە شارۆچکەی هەڵەبجەی سەر بە پارێزگای سلێمانی کردووە، لە ڕێکەوتی 15 تەموزی 1970 بەشداری لە مەراسیمی کردنەوەی کۆنگرەی شەشەمی یەکێتی قوتابیانی کوردستان لە گوندی ناوپردان سەر بە پارێزگای هەولێر کردووە، ساڵی 1970 بەشداری ئاهەنگی میوانداری مامۆستایانی خولی سێیەمی فیرگەی پێگەیاندنی کادیری پارتی دیموکراتی کوردستانی لە ناوچە ئازادکراوەکانی پارێزگای هەولێر کردووە، لە ڕۆژی هەینی #30-03-1973# بەشداری میهرەجانی نەورۆزی چۆمان کردووە، لە ڕێکەوتی 18-04-1973 بەشداری لە کردنەوەی نەخۆشخانەی سیلی چۆماندا کردووە، ساڵی 1973 مامۆستای وانەی پاراستن بووە لە خولی چوارەمی فێرگەی پێگەیاندنی کادیری پارتی دیموکراتی کوردستان لە گوندی ناوپردان، لە ڕۆژانی 27 29 تشرینی دووەمی 1973 بەشداری لە کۆنفرانسی ڕامیاری سەربازی چۆماندا کردووه، ساڵی 1974 مامۆستای وانەی پاراستن لە خولی پێنجەمی فێرگەی پێنجەمی کادیری پارتی دیموکراتی کوردستان لە گوندی زینوێی شێخی سەر بە پارێزگای هەولێر بووه، ساڵی 1974 مامۆستای وانەی پاراستن و شەڕی دەروونی خولی شەشەمی فێرگەی پێگەیاندنی کادیری پارتی دیموکراتی کوردستان لە گوندی زینوێی شێخ سەر بووە، ساڵی 1975 لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول وەک پەنابەر لە شانشینی ئێران بووە، ساڵی 1975 وەک پەنابەر ڕوودەکاتە شانشینی یەکگرتووی بریتانیا، ساڵی 1976 ڕووی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردووە و لەوێ نیشتەجێ بووە. لە ڕێکەوتی 5 کانونی یەکەمی 1979 بڕیاری زەوتکردنی سامانی گواستراوە و نەگواستراوەی دووپات کراوەتەوە، ساڵی 1980 دکتورای یاسا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەردەگرێ، لە ڕێکەوتی 23 تشرینی یەکەمی 2017 بەهۆی نەخۆشییەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆچی دوایی کرد. شارەزای زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بووە.
$بەرهەمەکانی$:
1.سنوات المحنە فی کردستان أهم الحوادث السیاسیە والعسکریە فی کوردستان والعراق من1958 الی 19802007.
2.رسائل من کوردستان 2011.
3.سدام الحسین نهوزا و نکوسا 2017.