ناو: مەحمود
نازناو: مەحمود ئێزدی
ناوی باوک: هاشم ئەلیاس سلۆ
ساڵی لەدایکبوون: 1970
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #باعەردێ# ی شارەدێی #شێخان# ی شاری #دهۆک#
$ژیاننامە$
یاساناس و سیاسەتمەدار مەحمود هاشم ئەلیاس سلۆ، ناسراو بە (مەحمود ئێزیدی)، کوڕی شەهید مەحمود ئێزدییە، ساڵی 1985 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتییەوە کردووە، نوێنەری کۆنگرەکانی یازدەیەم (1993) و دوازدەیەم (1999) ی پارتی بووە و ساڵی 2010 و لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی #پارتی دیموکراتی کوردستان# هەڵبژێردراوه، ساڵی 2017 کراوەتە بەرپرسی لێژنەی لقی بیستی شێخان.
مەحمود ئێزیدی ساڵی 1970 لە شارەدێی (باعەدرێ – شێخان) سەر بە پارێزگای دهۆک لەدایکبووە. ساڵی 2010 بەکالۆریۆسی یاسای لە زانکۆی دهۆک وەرگرتووە. شارەزای زمانەکانی کوردی و عەرەبییە.
$خەباتنامە$
ساڵی 1975 لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول لەگەڵ بنەماڵەکەی ئاوارەی ئێران بووە و ساڵی 1976 گەڕاوەتەوە باشووری کوردستان و لەوێ لەلایەن ڕژێمی بەعس بۆ باشووری ئێڕاق دوور خراوەتەوە و ساڵی 1978 گەڕاوەتەوە دهۆک.
ساڵی 1985 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتییەوە کردووە و ساڵی 1991 لە هێزی شێخان پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووە ساڵی 1992 بەشداری لە خولێکی ڕۆشنبیری کردووە لە بارەگای لقی یەک لە دهۆک بۆ ماوەی دوو مانگ.
ساڵی 1998 بەشداری لە خولی یازدەیەمینی پەیمانگای کادیران کردووە لە شاری هەولێر.
نوێنەری کۆنگرەکانی یازدەیەم (1993) و دوازدەیەم (1999) ی پارتی بووە و ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوه.
لە ماوەی کارکردنیدا لەنێو ڕیزەکانی پارتی ئەم ئەرک و بەرپرسیاریەتییانەی وەرگرتووە: بەرپرسی لێژنەی ناوچەی باتێل (2000)، بەرپرسی لێژنەی ناوچەی خەبات (2002)، بەرپرسی لێژنەی ناوچەی شنگال و سنونێ (2003)، کارگێڕی لێژنەی لقی بیستی شێخان (2006)، بەرپرسی لێژنەی ناوچەی ئەلقوش (2007) ی پارتی دیموکراتی کوردستان، جێگری بەرپرسی دەستەی چاودێری و پشکنین (2011)، بەرپرسی لێژنەی لقی بیستی شێخان (2017) . [1]