$تۆپێن و سیاسەت، تۆ لە کوێدا وەستاوی؟$
#ئیدریس مستەفا#
تۆپێن لە دونیای ئێستاماندا بۆتە یەکەیەکی سیاسی نێو هێزە سیاسی و ئایدیۆلۆجی و تەنانەت قوتبە جیهانییەکانیش. سێ یانە نوێنەرایەتی سێ هێزی سیاسی و ئایدۆلۆجی دەکەن. پاریس سان جێرمان موڵکی ئیخوان موسملینی قەتەریە کە هەمووان دەزانین ناسر خلێفی خاوەنەکەیەتی. ڕیاڵ مەدرید ڕەمزی دەسەڵاتی فاشیستی فرانکۆی حوکمی فاشستی ئیسپانیا بوو دژ بە تیمی نەتەوە ژێردەستەکانی ئیسپانیا بەتایبەت بەرشەلۆنە لە کاتالۆنیا. ئێستاشی لەگەڵدا بێ ئەو ڕوحی فاشستیەی فرانکۆ لە دەسەڵاتی شاهەنشایی ئەو وڵاتە و یاریچییەکانی و خەڵکەکەیدا ڕەنگدەداتەوە و تەنانەت کاتێک یاری کلاسیکۆ لە ڕیاڵ مەدرید دەبێت ڕەنگی زەرد کە هێمای ئاڵای کەتەلۆنیەکانە قەدەغەیە هەڵبکرێت و بینیشمان کاتالۆنیا ویستی سەربەخۆیی خۆی وەربگری و بەهەڵبژاردنیش ئەو مافەی بەدەستهێنا کەچی هێزی ئیسپانی هەمان بەرخورد و پەلاماری فرانکۆی فاشستیانەیەن ئەنجامدا دژ بە کەتەلۆنیەکان. کاتێک یانەی بەرشەلۆنە گریبەستی ڕێکلامی لەگەڵ هێڵی فڕۆکەوانی قەتەر هەڵوەشاندەوە لەو ساتەوە قەتەر و یانەکەی پاریس سان جێرمان دژ بە کەتەلۆنیا دەجوڵێنەوە و ئەمەش بە پشتیوانی ئیسپانیا و وڵاتە ئەوروپیەکانی تر دەکەن. لەوەتەی پاریس سان جێرمان نەیماریان کڕی بەو پارە زۆرە یاری تۆپێن خراپتر لە پێشووتر بوو بە سەفقەیەکی بزنسی بێ ئەخلاقیانە و یاریچییەکانێش بوون بە کاڵایەکی بێ نرخی دەستی ئەو کۆمپانیا و پارێزەر و حوکمە سیاسی و ئایدیۆلۆجیانەی لە گۆڕەپانی سیاسی و ئابووری نێودەوڵەتیدا ئامادەییان هەیە. ئیخوان موسلیمن لە ڕێگەی پاریس سان جێرمانەوە دژایەتی نەتەوەی ژێردەستەی وەک کاتالۆن دەکەن بە هەر ڕێگەیەک بۆیان بکرێت.
بە بەڵگە و ڕاستیە مێژوویەکان ئەوە دەرکەوتووە و دیاریشە کە بەرشەلۆنە ڕەمزێکە بۆ نەتەوەیەکی ژێردەستە و داگیرکراو، ڕیاڵ مەدریدیش ڕەمزی فاشستی ئیسپانیا و پاریس سان جێرمانیش دەستکەلای گڵاوی دەستی ئیخوان ومسلمین دژ بە نەتەوەی ئازادیخوازی کەتەلۆنیا. بۆیە مەسەلەکە مەسەلەی یاریزانێک و تیمێک نییە و ئەوەی ئەمە فەهم نەکات و نەبینێ ئەوا لە دونیای ئێستا بێ ئاگایە یاخود خۆی لێ لادەدات. [1]