ناو: مەحمود
ناوی باوک: محەمەد مەحمود سەعید
ساڵی لەدایکبوون: 1956
شوێنی لەدایکبوون: شاری #ڕانیە#
$ژیاننامە$
ڕۆشنبیر و سیاسەتمەدار، ساڵی 1969 پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەکێتی قوتابییانی کوردستانەوە کردووە، ساڵی 1973 پەیوەندی بە ڕیزەکانی #پارتی دیموکراتی کوردستان#ەوە کردووە، لە کۆنگرەکانی یازدەیەم (1993) و دوازدەیەم (1999) دا بە ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان-یەکگرتوو هەڵبژێردراوە، ساڵی 2001 لە کابینەی چوارەمدا کراوەتە وەزیری ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ساڵی 2005 بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردراوە و ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و دواتر بە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوەتەوە. هەڵگرى میدالیاى بارزانى نەمرە.
ساڵی 1956 لە شاری ڕانیە لەدایکبووە. ساڵی 1968 قۆناغی سەرەتایی لە شارۆچکەی #قەڵادزێ# تەواوکردووە. ساڵی 1975 ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە. ساڵی 1992 کراوەتە قائیمقامى ناوەندیی شاری #هەولێر# و ساڵی 2001 لە کابینەی چوارەمدا کراوەتە وەزیری ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان. شارەزای هەردوو زمانى کوردی و فارسییە.
$خەباتنامە$
مەحمود محەمەد ساڵی 1969 پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەکێتی قوتابییانی کوردستانەوە کردووە و ساڵی 1973 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە و ساڵی 1975 لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە.
ساڵی 1988 کارگێڕی لێژنەی لقی هەشتی پارتی بووە لە ئێران و لە کۆتایی هەمان ساڵدا بە ئەندامی لێژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی دەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستنیشان کراوە. ساڵی 1990 بەرپرسی لێژنە لقی هەشتی ئێران بووە و ساڵی 1991 لە کاتی ڕاپەڕینی باشووری کوردستان ئەندامی میحوەری نۆی ڕاپەڕین بووە.
لە کۆنگرەکانی یازدەیەم (1993) و دوازدەیەم (1999) دا بە ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی و ساڵی 2005 بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردراوە و ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و دواتر بە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوەتەوە.
ساڵی 1994 کراوەتە بەرپرسی مەکتەبی ناوەندیی ڕێکخراوە پیشەیی و جەماوەرییەکان و ساڵی 2000 بە بەرپرسی لێژنەی لقی سێی کەرکووک و هەمان ساڵ بە بەرپرسی لێژنە لقی چواری سلێمانی و ساڵی 2004 بە بەرپرسی لێژنەی لقی دووی هەولێر دەستنیشان کراوە و هەمان ساڵ لە ناو شاری هەولێر لە کردەوەیەکی تیرۆرستیدا بریندار بووە.
ساڵی 2009 پاڵێوراوی لیستی کوردستانی بووە بۆ ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردستان و لە هەڵبژاردندا بە ئەندامی ئەنجوومەن دەرچووە، بەڵام دەستبەکار نەبووه.
ساڵی 2018 لەبەر خەبات و بەرخودانی لە شۆڕشی ئەیلوول، شۆڕشی گوڵان، قۆناغی ڕاپەڕینی باشووری کوردستان و سەردەمی سەروەری، لەلایەن سەرۆک #مەسعود بارزانی#یەوە میدالیای بارزانیی نەمر پێ بەخشراوە.[1]