ناو: ئاکۆ
نازناو: ئاکۆ چاوشین
ناوی باوک: عومەر مستەفا
ساڵی لەدایکبوون: 1964
شوێنی لەدایکبوون: شاری #سلێمانی#
$ژیاننامە$
سیاسەتمەدار ئاکۆ عومەر مستەفا، ناسراو بە (ئاکۆ چاوشین) ساڵی 1981 پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و ساڵێک دواتر پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووە، نوێنەری کۆنگرەی دەیەم (1989) و یازدەیەم (1993) ی پارتی بووە و ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەم دا بە ئەندامی یەدەگی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە.
ساڵی 1964 لە سلێمانی لەدایکبووە. دەرچووی قۆناغی ئامادەییە. ساڵی 1992 لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بە قایمقامی #قەڵادزێ# لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراوە. شارەزایی زمانەکانی کوردی، عەرەبی و فارسییە.
$خەباتنامە$
ساڵی 1981 پەیوەندی بە ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵی 1982 پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووە. ساڵی 1983 بەشداری خولێکی هەواڵگری سەربازی لە هەندەران کردووە. ساڵی 1987 لە هێرشی سوپای ئێڕاق لە شەڕی شارباژێر لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا بە سەختی بریندار بووە. ساڵی 1988 بەشداریی داستانی خواکوڕکی لە سنووری پارێزگای #هەولێر# دژ بە هێرشی سوپای ئێڕاقی کردووە و هەمان ساڵ ڕووی لە وڵاتی ئێران کردووە.
نوێنەری کۆنگرەکانی دەیەم (1989) و یازدەیەم (1993) ی پارتی بووە و ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی یەدەگی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە.
ساڵی 1991 وەک فەرماندە و پێشمەرگە بەشداریی لە ڕاپەڕینی باشووری کوردستان دژ بە دامودەزگاکانی حزبی بەعس کردووه. ساڵی 1992 لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بە قایمقامی قەڵادزێ لە سنووری پارێزگای #سلێمانی# لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراوە.
ساڵی 2014 لە شەڕی دژ بە داعش یاریدەدەری فەرماندەی میحوەری #خازر# لە سنووری پارێزگای #دهۆک# بووە.
لە ماوەی کارکردنیدا وەکوو کادر چەندین پلە و پۆستی حزبیی لە ئاستە جیاوازەکاندا بەڕێوەبردووە و لە ساڵی 2022 بە بڕیاری مەکتەبی سیاسی بووەتە بەرپرسی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان. [1]