$چیرۆکى ڕاستەقینەى (هێدى باژۆ) $
#ئادەم بێدار#
(هێدى باژۆ ل مە فەرمانە) بووەتە بنێشتى سەر زاى زۆر خەڵک، لە هەفتەى ڕابردووەوە تا ئێستاش سترانى دڵخوازى تیکتۆکە، بارینى بەفرێکى زۆریش لەناوچەکە و خزینى زۆر خەڵکیش لەبەر بەفر و شەختە وایکرد بە خێراییەکى زۆر بەناو تۆڕى کۆمەڵایەتى تیکتۆکدا بڵاوبێتەوە.
دیمەنەکانى مۆنتاژکراو بەدەنگى ئەو گۆرانییە جۆراوجۆر و گاڵتەئامێز و تراژیدیش بوون، وەک: خزین و بەربوونەوەى خەڵکانێک بەهۆى بەفر و سەهۆڵبەندان و شەختە، پێکدادانى ئۆتۆمبێل، ڕادانى بەفر لەسەر باڵکۆنى ماڵ و کەوتنە خوارەوە لەگەڵ بەفرە ڕادراوەکە، خزینى ئاژەڵ لەسەر بەفر، بەڕەڵانى بوونى ئاژەڵ لەناو کۆڵان و..هتد.
گاڵتەکردن بەو گۆرانییە خەڵکێکى خستە پێکەنین، خەڵکێکیش ئەوەندە گوێى لەو گۆرانییە ببوو ئیدی بە ئاشکرا بێزاریى دەردەبڕی، لەکاتى بەفر بارینەکەى هەولێر لەگەڵ هاوڕێیەکم لە شوێنێکى گشتى بووین، کەسێک دیاربوو برادەرێکى دیکەى لەو شوێنە هەبوو دەیناسى کە گەیشتە ئەو شوێنە باسى بەفربارینەکەى لێدەپرسى و دەیویست کاردانەوەى هاوڕێکەى بزانێت، ئەمیش بە بێزاریەکەوە گۆتى تۆ واز لەو بەفرە بێنە خۆ ئەو هێدى باژۆیە مێشکى سەرى بردم!
لەو نێوەندەدا خەڵکانێک لە سۆنگەى هەست کردن بە بەرپرسیاریێتیان کەوتنە ڕەخنەگرتن لەو خەڵکانەى دەنگى گۆرانییەکەیان خستووەتە سەر هەموو شتێک، ئەمەیشیان بەبێڕێزى بەرانبەر کوردانى ئێزدى لێکدایەوە، ئەوان ڕەخنەیان لەوە بوو چۆن دەبێت تراژیدیاى فەرمانێک کە بەسەر کوردانى ئێزدیدا هاتووە وا بکرێتە گاڵتەجارى و کۆمیدیا!
لەو نێوەندەدا بە پێویستى دەزانم ڕاستى ڕووداوە مێژووییەکە بخەمەڕوو، چونکە زۆربەى خەڵک بە هەڵەداچوون و وایان زانیوە بابەتەکە باسى جینۆسایدى کوردانى ئێزدیە، لەگەڵ ئەوەشدا سەرنجەکانى خۆم بخەمەڕوو:
$یەکەم$: زۆربەى ئەوانەى ئەو گۆرانییەیان گۆتووەتەوە شنگالین و کوردى ئێزدیشن، ڕەنگە خەڵکێکى زۆر لەبەر ئەوە وایزانیوە باسى فەرمانى ئێزدیەکان دەکات، بەبێ ئەوەى بە وردى گوێى بۆ بگرن و لێى تێبگەن.
$دووەم:$ بەدواداچوونى ورد نییە بۆ بابەتەکان، بەداخەوە ئێستاشى لەگەڵ دابێت هزرى لێکۆڵینەوە (تحقیق) لاى ئێمە بەگشتى، زۆربەى چین و توێژەکان و لەگەڵیشیدا میدیا و میدیاڤانان لاوازە، بە ئاسانى دەکەوینە داوى شتى باو و بەربڵاو.
$سێیەم:$ وەرنەگ�%