بەهۆى بایکۆتى پەڕڵەمانتارانى سەربەخۆ و ئۆپۆزسیۆن زۆربەى لیژنەکانى پەڕڵەمانى کوردستان دانیشتن ئەنجامنادەن.
لە دواى ئەوەى لە ماوەى دوو مانگى ڕابردوو، زیاتر لە 12 پەڕڵەمانتارى ئۆپۆزسیۆن و سەربەخۆ لەگەڵ فراکسیۆنى #یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان# لە پەڕڵەمانى کوردستان بایکۆتى دانیشتنەکانى پەڕڵەمانى کوردستانیان کرد تاوەکو ئێستا زۆرینەى لیژنەکانى پەڕڵەمانى کوردستان کۆبوونەوە ئەنجامنادەن و پەڕڵەمانتاران چوونەتە دۆخى سست بوون.
هۆکارى سەرەکى ئەنجامنەدانى کۆبوونەوەکان بەهۆى ئەوەوەیە کە ڕێژەى یاسایى بۆ ئەنجامدانى کۆبوونەوەى لیژنەکان تەواو نابن و بەشێک لە لیژنەکانیش لە لاى پەڕڵەمانتارانى ئۆپۆزسیۆنە.
لە دواى ئەو بایکۆتە جگە لە سەختى ئەنجامدانى کۆبوونەوەى لیژنەکان دانیشتنەکانى پەڕڵەمانى کوردستانیش بە ئەستەم نیسابى یاسایى خۆى تەواو دەکات و بۆ دەنگدان لەسەر بڕگە و مادەکانیش لە ماوەى چەند دانیشتنى ڕابردوو پەڕڵەمانتاران لەژێر فشار و لە ڕێگەى تەلەفۆن بانگ دەکرێن. [1]