#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ویستویەتی لیوا #چەتۆ ساڵح# بریکاری وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستگیربکات. بەڵام هەوڵەکە شکستی هێناوە.
ڕۆژی چوارشەممە، #04-01-2023#، ژوان سابر، لە نووسینگەی #قوباد تاڵەبانی#، بەناوی قوباد تاڵەبانییەوە پەیوەندی بە لیوا چەتۆ ساڵح، بریکاری وەزیری ناوخۆوە دەکات و پێی دەڵێت: (وەرە بۆ بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە #هەولێر# و قوباد تاڵەبانی، دەیەوێت بتبینێت، تاوەکو گفتوگۆ بکەن لەبارەی کێشەکانی نێوانیان دواتریش بڕیار بدەن لەسەر پشکی یەکێتی پۆستێکی دیکەت پێبدەن لە بری بریکاری وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم) .
لیوا چەتۆ ساڵح، ویستویەتی بچێتە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی، بەڵام دوای تەلەفۆنەکەی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، چەتۆ ساڵح زانیاری پێدەگات کە نەچێتە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی، چونکە هێزێکی تایبەت هاتوون بۆ دەستگیرکردنی.
لیوا چەتۆ ساڵح، بریکاری وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمە. لە هەمان کاتدا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە. لە ئێستادا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوای گۆڕینی دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەت ڕەزامەندی نیشان نەداوە لەسەر ئاڵوگۆڕی ئەو پۆستە. [1]