#پارتی دیموکراتی کوردستان# نایەوێت لەگەڵ #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# کۆببێتەوە، تا مەرجە پێشوەختەکانی هەڵنەگرێت.
پارتی دیموکرات پەیامی بۆ یەکێتی نیشتمانی ناردووە، کە ئامادەیە بۆ کۆبوونەوە و گفتوگۆ بۆ چارەسەری کێشەکانیان.
لە پەیامەکەدا پارتی جەختیکردووەتەوە، کە نایانەوێت یەکێتی هیچ مەرجێکی پێشوەختەیان بۆ کۆبوونەوە هەبێت و دەبێت ئەو مەرجانەی دایانناوە بۆ کۆبوونەوە هەڵیگرن.
گفتوگۆی نا فەڕمی هەیە لەنێوان بەرپرسانی پارتی و یەکێتی و گفتوگۆکانیش زیاتر ئامادەکارییە بۆ ئەوەی هەردوولایەن لەسەر ئاستی باڵا کۆببنەوە. [1]