زیادبوونی ماددەی (بیلیرۆبین) لە خوێنی منداڵی ساوا شتێکی ئاساییە لە دوای دووەم ڕۆژی لەدایکبوونی، ئەمەش بەهۆی تێکشکانی خڕۆکە سوورەکان و پێنەگەیشتنی تەواوی جگەر بۆ دەرکردنی ماددەی (بیلیرۆبین) کە زیاتربوونی ئەم ماددەیە مەترسی زیان گەیاندنی بۆ مێشکی منداڵ هەیە و لەبەر ئەوە دەبێت زۆر بەجددی چارەسەری بکرێت.
چارەسەری پزیشکی لە نەخۆشخانە بریتییە لە پشکنینی بەردەوام بۆ خوێن بۆ ماددەی بیلیرۆبین وە دانانی منداڵ لەژێر گڵۆپێکی تایبەت (چارەسەر بە تیشک کە ئەگەر کاریگەری نەبوو ئەوا خوێنی منداڵەکە دەگۆڕێت بە دەرهێنانی خوێنی خۆی وە تێکردنی خوێنی کەسێکی تر).
لێرەدا باسی ئەو حاڵەتە دەکرێت کە پێش دانانی منداڵ لەژێر گڵۆپێکی تایبەت و یان لەگەڵ دانانی گڵۆپێکی تایبەت دەدرێت بە منداڵ.
ئەگەر ڕێژەی زەردویی (بیلیرۆبین) زۆر زیادی کرد و پێویستی بە خوێن گۆڕینی کرد دەبێت خوێنی نەخۆشەکە.
چارەسەری سادە و کاریگەر بریتییە لە شەکری گلوکۆز:
ئەمە جۆرێکی زۆر سادەی شەکرە کە بەشێوەی تۆز یان پاودەر لە دەرمانخانەکان هەیە کە پێدانی کەوچکێکی چا لەم شەکرە لەگەڵ شیری منداڵ ئەوا بەهۆی دەرکردنی ماددەی (بیلیرۆبین) لە ڕێگای گورچیلەکان ڕێژەی زەردویی زۆر بەباشی دادەبەزێنێت کە دەکرێت ڕۆژی دوو جار دووبارە بکرێتەوە. [1]