لەم وەرزەدا پێویستە زیاتر خۆت بپارێزیت لە نەخۆشی و پەتا و هەڵامەت، بۆ ئەمەش پێویستە هەوڵبدەیت سیستمی بەرگری جەستەت بەرز بکەیتەوە، بۆئەوەی جەستەت دژی نەخۆشییەکان بجەنگێت.
ماڵپەڕی eatthis ئەو خۆراکانەی بڵاوکردووەتەوە کە سیستمی بەرگری جەستە بەرز دەکەنەوە.
1- $پرتەقاڵ$
میوە مزرەکان بە گشتی یارمەتیدەرن بۆ بەرزبوونەوەی سیستمی بەرگری جەستە، پرتەقاڵ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C، هەروەها ڕێژەیەکی تەندرووست لە ڕیشاڵی تێدایە، دژە ئۆسکانێکی بەهێزە.
2- $لیمۆ$
دژە ئۆکسانی تێدایە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A، دژە ئۆکسان و ڤیتامین B، ڕۆڵی کاریگەری هەیە لە زیادکردنی سیستمی بەرگری جەستە.
3- $سیر$
دژە بەکتریا و دژە هەوکردنە، گۆگردی ئۆرگانیکی تێدایە، لە نەخۆشی دەتپارێزێت.
4- $بلوبێری$
ڕێگری دەکات لەوەی تووشی نەخۆشی و هەوکردن ببیت، هەروەها دژە بەکتریایە، نیشانەی نەخۆشییەکانی ڕۆماتیزم و ڕەبوو کەمدەکاتەوە.
5- $برۆکلی$
بەهۆی ئەوەی سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C، یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی جەستە لە نەخۆشی، بەتایبەتی ئەو نەخۆشیانەی بەهۆی بەکتریاوە تووشی دەبیت.
6- $سپێناغ$
یارمەتی زیادکردنی سەرنج دەدات، هەروەها هاوشێوەی میوە مزرەکان یارمەتی جەستەت دەدات بە ئاسانی بەسەر نەخۆشییەکاندا زاڵ بێت. [1]