گوندێکە، کەوتووەتە گوندستانی کشاوەرز، ناوچەی کشاوەرز، شارستانی ساینقەڵا، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ڕۆژھەڵاتی کوردستان.[1]
ئەم گوندە بەدوری (20کم) دەکەوێتە باکووری شارۆچکەی ساینقەڵاوە و بەدووری (15کم) دەکەوێتە باشووری ڕۆژھەڵاتی شارەدێی کەشەورەوە، بەدوری (5کم) دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی ڕووباری (زەرینە) .
ئاغچەمەسجید لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی قەرەبڵاغی خواروو و لە باشوور لەگەڵ گوندی حوسێن ئاوا و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی پەروێزاوا لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی گۆلی.