بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی سێ ڕۆژەی یاران (قەوڵتاس) پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برایانی کاکەیی و سەرجەم یارسانەکان دەکەم لە هەرێمی کوردستان.
ئومێدەوارم ئەم جەژنە ببێتە مایەى خێر و خۆشی و کۆتاییهاتنی ئەو نەهامەتیانەى کە کاکەییەکان ڕووبەڕووى بوونەوە لە سایەى چەپۆکی چەپەڵی تاریکپەرستانی داعش.
قەوڵتاس ببێتە هەوێنی قوڵکردنەوە و بەهێزکردنی گیانی تەبایی و لێبووردەیی و پێکەوەژیان بێت لەنێوان هەموو پێکهاتەکاندا. [1]
#قوباد تاڵەبانی#
سەرپەرشتیارى مەکتەبى سکرتارییەتی سەرۆک مام #جەلال تاڵەبانی#