#هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد#، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# پیرۆزبایی لە یارسانەکان دەکات بەبۆنەی جەژنی سێ ڕۆژەی یاران (قەوڵتاس) ەوە
دەقی پەیامەکە..
خوشک و برایانی کاکەیی و یارسان
لە ناخی دڵمەوە پیرۆزبایی جەژنی سێ ڕۆژەی یاران #قەوڵتاس#تان لە تەواوی یارسانەکانی هەرێمی کوردستان و ئێراق و جیهان دەکەم و هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە هۆی ئارام وگەڕانەوەی سەقامگیری بۆ ئێوە و تەواوی گەلی کورد، کاکەییەکان خاوەنی مێژووییەکی پڕ خەبات و سەروەریین لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان و هەمیشە لە ڕیزی پێشوەی قوربانیدان وخەباتدابوون.
دووبارە پیرۆز بێت جەژنی سێ ڕۆژەی یاران. [1]
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی ی.ن.ک