ڕوبەهەنار پێکهاتەیەکی گرنگی خواردن ئامادەکردنە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی، کە لە ئاوی هەنار درووستدەکرێت و خەست دەکرێتەوە، پێشکەش دەکرێت، چەندین سوودی تەندرووستی گرنگی هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ.
1- دژی گەشە کردنی خانەکانی شێرپەنجەیە، دەجەنگێت دژی بەکتریا و ڤایرۆس و وەرەمی سەڕەتانی.
2-. بەرگری لەش بەهێز دەکات.
3- کۆلیستڕۆڵی زیان بەخش لە خوێندا کەم دەکاتەوە، بەسوودە بۆ نەخۆشیەکانی دڵ و مێشک، فشاری خوێن دادەبەزێنێت.
4- وا دەکات ئۆکسجین بە ئاسانی بگاتە خوێن.
5- ئارەزوی سێکسی هەردوو ڕەگەز زیاد دەکات.
6- هەوکردنی ئێسک و جومگە و ماسوولکەکان چارەسەر دەکات، کێشەکانی ئێسک و جومگە چارەسەر دەکات.
7- زۆر بەسوودە بۆ نەخۆشانی شەکرە و ڕێژەی شەکر لە خوێندا ڕێک دەخات.
8- ڕێژەیەکی زۆر (النیاسین) تێدایە کە زۆر بەسوودە بۆ پێستی مرۆڤ.
9- نیشانەکانی پیری دوا دەخات پێست بە گەشاوەیی دەهێڵێتەوە.
10- سوڕی خوێن چالاک دەکات، لەش بەهێز دەکات.
11- توانایی تەرکیز و تێگەیشتن و بیرکردنەوە چالاک دەکات، بیرگە بەهێز دەکات.
12- پارێزگاری لە سیستەمی دەمار دەکات بۆ زوو هەڵچوون و توڕەبوون.
13- بەسوودە بۆ تێکچوونی باری دەروونی و قەلەقی.
14- جگەر دەپارێزێت لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان، پلەی گەرمی لەش ڕێک دەخات.
15- مایەسیری چارەسەر دەکات.
16- چارەسەری ژانی لا سەرە دەکات.
17- ئاسەواری پەڵە لەسەر پێست ناهێڵێت.
18- ئازاری سنگ ناهێڵێت، کێشەکانی هەرس و قۆلۆن چارەسەر دەکات.
19- زۆر بەسوودە بۆ ئەوانەی کێشەی غازات و قەبزیان هەیە، ئیشتیها دەکاتەوە و حەزی خواردن زیاد دەکات، بۆ دڵ تێکچون و بەسوودە.
20- دەورێکی کاریگەری هەیە لە کەم کردنەوەی نیشانەکانی تووش بوون بە ڕەبۆ. [1]