ناو: سەڵاحەدین
نازناو: سەلاح دەلۆ
ناوی باوک: ئیبراهیم قادر
ساڵی لەدایکبوون: 1949
شوێنی لەدایکبوون: شاری #کەرکووک#
$ژیاننامە$
سیاسەتمەدار سەڵاحەدین ئیبراهیم قادر، ناسراو بە (سەڵاح دەلۆ) ، ساڵی 1964 پەیوەندی بە ڕیزەکانی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و ساڵی 1965 پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووە، لە کۆنگرەکانی یازدەیەم (1993) و دوازدەیەم (1999) دا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی هەڵبژێردراوە و ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەم دا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لە یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیدا بە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوه، ساڵی 1992 لە خولی یەکەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، ساڵی 1992 لە کابینەی یەکەمدا کراوەتە بریکاری وەزیری دارایی و ساڵی 1994 لە کابینەی دووەمدا وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە. هەڵگرى میدالیاى بارزانییە.
ساڵی 1949 لە شاری کەرکووک لەدایکبووە. دەرچووی قۆناغی ئامادەیییە. ساڵی 1992 لە خولی یەکەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە. ساڵی 1992 لە کابینەی یەکەمدا کراوەتە بریکاری وەزیری دارایی و ساڵی 1994 لە کابینەی دووەمدا وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە. شارەزایی لە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و فارسیدا هەیه.
$خەباتنامە$
سەڵاح دەلۆ ساڵی 1964 پەیوەندیی بە ڕیزەکانی پارتی و ساڵی 1965 پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووە، لە ماوەی کارکردنیدا لەنێو ڕیزەکانی پێشمەرگە چەندین ئەرک و بەرپرسیاریەتی وەرگرتووە. ساڵی 1975 لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە.
ساڵی 1991 و لە ڕاپەڕینی باشووری کوردستاندا بەشداریی کردووە و لە دوای ڕاپەڕینەوە چەندین بەرپرسیاریەتی حزبیی لە ئەستۆ گرتووە، وەکو: کارگێڕی لێژنەی لقی سێ (1991) ، بەرپرسی لێژنەی لقی سێی کەرکووک (1996) ، بەرپرسی لێژنەى لقی پازدەی گەرمیان (2003) ، بەرپرسی مەکتەبی ناوەندیی پەیوەندییە نیشتمانییەکان (2006) ، بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای کەرکووک-گەرمیان (2010) و ...هتد.
ساڵی 1992 لە خولی یەکەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە. ساڵی 1992 لە کابینەی یەکەمدا کراوەتە بریکاری وەزیری دارایی و ساڵی 1994 لە کابینەی دووەمدا وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە.
لە کۆنگرەکانی یازدەیەم (1993) و دوازدەیەم (1999) دا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی هەڵبژێردراوە و ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لە یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیدا بە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوه.
ساڵی 2010 لەبەر خەبات و بەرخودانی لە شۆڕشی ئەیلوول، شۆڕشی گوڵان، قۆناغی ڕاپەڕینی باشووری کوردستان و قۆناغی سەروەری، لەلایەن سەرۆک #مەسعود بارزانی# یەوە میدالیای بارزانیی نەمری پێ بەخشراوه.[1]