ناو: سۆئاد
نازناو: دەلەوی
ناوی باوک: میکائیل
ساڵی لەدایکبوون: 1972
شوێنی لەدایکبوون: بەغدا
$ژیاننامە$
سۆئاد میکائیل وەلی، ناسراو بە (سۆئاد دەلەوی) بە ڕەسەن کوردێکی #خانەقین#ییە و لەدایکبووی ساڵی 1972ی شاری بەغدایە. سۆئاد دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی بەغدایە و خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە زانکۆی هونەری بەغدا/ بەشی دیزایینی پیشەسازی. ئێستا دانیشتووی شاری خانەقینە و فەرمانبەرە لە زانکۆی شاری خانەقین، هەروەها یەکێک بووە لە دەستەی دامەزرێنەرانی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی شارەکە و ئەندامی سەندیکای هونەرمەندانە لە ئێراق و لە #کوردستان#.
زیاتر لە 29 ساڵ دەبێت کە سۆئاد خزمەت بە هونەر و دیزایین دەکات لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، وەک (کوردستان، بەغدا، تورکیا، سووریا، میسر، لوبنان) جگە لە بەشدارییەکانی بە شێوازی ئەلیکترۆنی لە هەموو وڵاتان و لە ڕێگەی تابلۆ جوان و پڕ لە ماناکانی جێپەنجەی زێڕینی خۆی لە هەموو ئەو پیشانگایانە بەجێ هێشتووە، کە بەشداریی تێدا کردوون، چونکە تابلۆکانی بە ڕەنگی دەوڵەمەند و تەکنیکێکی لێهاتووی تایبەتمەندن کە ئاماژەن بۆ زانین و هۆشیاریی ئەکادیمیی یەکگرتووی سۆئاد.[1]