ناونیشانی بابەت: دەرمانە ئازار شکێنەکان؛ ئاگەداربە لێیان
ئادەکردن: د. #هەڤین کەمال شا محەمەد#
هەمووئازارێکی بەردەوام وەک سەرئێشەی شەقیقە، ئازاری پشت و مل، ئازاری کۆڵۆن و سک ئێشە...هتد.
دەبێتە هۆی بێزارکردنی مرۆڤ، بۆیە پێویستە بەشێوازێکی زانستی مامەڵەی لەگەڵدا بکەین و هەوڵبدەین کۆنتڕۆڵی بکەین.
بێگومان دەرمانی ئازارشکێن یەکێکە لە ڕێگا سەرەکیەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئازار ، بەڵام کۆمەڵێک هەڵەی باو هەیە کە بەردەوام دووبارە دەکرێتەوە و زیانی لاوەکی هەیە بۆ تەندرووستی و ژیانی ئەو کەسە، لێرەدا باس لە گرنگترین ئەو هەڵە باوانە دەکەین کە لە کاتی بەکارهێنانی دەرمانە ئازار شکێنەکاندا دەکرێت:
1- ئەگەربە یەک دەنک باش بم، ئەوا بە دوو یان سێ دەنک زۆر باشتر دەبم:
زیاتر کردنی بڕی دەرمان، گەرەنتی نەمانی ئازار یا خێراتر چارەسەرکردنی ناکات، بگرە بە پێچەوانەوە؛ ئەگەری ڕوودانی زیانە لاوەکیەکانی دەرمانەکە زیاددەکات و ڕەنگە دەنکی دووەم یان سێهەم کاریگەریە ئەرێنیەکانی دەنکی یەکەم نەهێڵێت.
2- خواردنی دوو دەرمانی ئازار شکێن بە یەکەوە لە هەمان کاتدا:
هەموو دەرمانێک میکانیزمی کارکردنی تایبەت بە خۆی هەیە، کە جیاوازە لە دەرمانی تر. بە سەریەکەوە خواردنی دوو جۆر دەرمانی ئازارشکێن ڕەنگە هیچ سوودی نەبێت و زۆربەی جار زیان بە مرۆڤ دەگەێنێت.
3- هەلگرتن و کۆکردنەوەی دەرمان:
- زۆر جار دەرمانەکە وادەی بەکارهێنانی بە سەر دەچێت، یان تێک دەچێت بەهۆی شێ و بەرزی پلەی گەرما و تیشکی خۆر و ڕووناکیەوە، یان لەناو ئوتۆمبیلدا، ئەو کاتە دەرمانەکە بێ سوودە و مەترسی بۆ سەر تەندرووستی درووستدەکات.
-4 بەکارهێنانی دەرمانێک کە پزیشک بۆ کەسێکی تری نووسی بێت:
ئەگەری زۆرە ئەو دەرمانەی بۆ یەکێک گونجاوە بۆ تۆ گونجاو نەبێت، با نیشانەکانی نەخۆشیەکەی لە تۆش بچێت، تۆش بە هەمان شێوە دەرمانی تایبەت بە خۆت مەدە بە کەسانی تر.
-5 لێخوڕینی ئوتۆمبیل پاش خواردنی هەندێ جۆری دەرمانی ئازارشکێن:
چونکە ئەگەری ئەوە هەیە گێژ بوون و لێڵی لە بینین و دابەزینی شەکرە و دابەزین و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، یان کاریگەری لاوەکی لێ بکەوێتەوە، کە توانای لێخورینی ئوتۆمبیلت نەبێت.
6- خواردنی دەرمانی ئازار شکێن لەگەڵ دەرمانی نەخۆشی تر بە یەکەوە لە هەمان کاتدا:
دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کاریگەری هەر دوو دەرمانەکە و زیاد بوونی کاریگەری لاوەکی و مەترسی بۆ سەر تەندرووستی.
7- لەتکردنی حەپ:
ئەگەر لە ناوەڕاستی حەپەکە شوێنکی تەنکتر نەبوو و بە ئاسانی لەت نەکرا، نابێت بە زۆر لەت بکرێت. هەروەها نابێت دەرمانی ناو کولاج دەربهێنرێت چونکە سوودی نامێنێت و زیان بە لەش دەگەێنێت.
8- خواردنی دەرمانی ئازار شکێن لەگەڵ خواردنەوە کحولیەکان یان پاش کەمتر لەیەک کاتژمێر دوای خواردنەوەی کحول.
-9 پێدانی دەرمانی مرۆڤی پێگەیشتوو بە منداڵ:
بۆ نموونە ئەسپرین چونکە تەنانەت ئەسپرینی مناڵ نابێت بدرێت بە مناڵی کەمتر لە شانزە ساڵ.
10- گوێ نەگرتن لە پزیشکی دەرمانساز یان تێنەگەیشتن لە ڕێنماییەکانی چۆنیەتی و کاتی بەکارهێنانی دەرمان، یان پاپەنددەبوون پێیەوە. [1]