ناونیشانی بابەت: هۆکارەکانی دابەزینی کێش بەبێ ڕیجێم
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
ئەگەر هاتوو زیاتر لە کێشی مرۆڤ لە ماوەی (6 - 12 مانگ دا) دابەزی بێ ئەوەی ئەو کەسە ڕیجێم بکات؛ بۆ نموونە کەسێک لە (70 کگم) دابەزی بۆ (64 کگم) ؛ پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات بۆ دەست نیشان کردنی هۆکارەکەی و دڵنیا بوون لە نەبوونی هیچ نەخۆشیەک.
$هۆکارەکانی لاوازی و دابەزینی کێش بە خێرایی:$
1- غودەی ژەهراوی (غودەی سام) : زۆر چالاکی ڕژێنی غودەی دەرقی.
2- نەخۆشی شەکرە.
3- نەخۆشی گەنم (سیلیاک) و حەساسیەت بە گلۆتین.
4- بەکارهێنانی هەندێک دەرمان بە شێوەی بەردەوام: وەک عیلاجی کیمیاوی وهەندێک جۆری دەرمانی نەخۆشی دەروونی و نەخۆشی شەکرە.
5- دڵەڕاوکێ و خەمۆکی و نائومێدی و فشاری زۆری ڕۆژانە.
6- هەندێک نەخۆشی کۆئەندامی هەرس وەک قورحەی گەدە و نەخۆشی هەوکردنی درێژخایەنی ڕیخۆڵە نەخۆشی کڕۆنز و هەوکردنی قورحەی قۆڵۆن.
7- سستی دڵ و سستی و وەستانی گورجیلە.
8- نەخۆشی ئەدیسۆن؛ تێک چوونی ڕژێنی ئەدرینالەکان.
9- نەخۆشی بیرچوونەوە و ئەلزەهایمەر.
10- نەخۆشی درێژخایەنی سیەکان و سستی کۆئەندامی هەناسە.
11- ئالودەبوون بە خواردنەوەی کحول و مادە هۆشبەرەکان.
12- نەخۆشی خەمۆکی و پارکنسۆن و ئایدز.
13- بوونی کرم و مشەخۆرەکان. [1]