ناونیشانی بابەت: #قەزوان# و گرنگترین سوودە تەندرووستیەکانی
ئامادەکردن: د. #لەشکر حەمید#
قەزوان بەرهەمی داری دەرەبەنە لە وەرزی بەهاردا لە ناوچە شاخاوییەکان بەرهەم دەهێنرێت، کە بۆن و بەرامێکی خۆشی هەیە سوودی زۆری هەیە بۆ تەندرووستی مرۆڤ، پسپۆڕانی تەندرووستی ئاماژە بەوە دەکەن هۆکارە بۆ چالاککردنی سپڵ وجگەر و گورچیلە و چالاککردنی سوڕی مانگانی ئافرەتان..
$سوودەکانی قەزوان و کەرەی قەزوان$
1- بەرزکردنەوەی توانای سێکسی.
2- چارەسەری کۆڵۆن و کەمکردنەوەی.
3- بوونێ چەوری سوودبەخش و هۆکارە بۆ فڕێدانی چەورییە زیان بەخشەکان.
4- بەهێزکردنی مێشک.
5- چارەسەری کەمخوێنی دەکات.
6- بەکاردێ بۆ ساڕێژکردنی برین.
7- کرمی گەدە لە ناودەبات ڕێگری لە ڕشانەوە دەکات.
8- کۆئەندامی دەمار بەهێز دەکات بەهۆی بوونی ڤیتامینەکانی A ، B تێیدا.
9- ڕێگری دەکات لە پوکانەوەی ئێسک.
10- یارمەتی کرداری هەرسکردن دەدات و قەبزی ناهێڵێت.
11- غازات کەم دەکاتەوە و بای سک ناهێڵێت.
12- ئازاری کەمەر و جگەر کەم دەکات.
13- بەهێزکردنی جگەر و فەرمانی جگەر.
14- چارەسەرە بۆ نەخۆشی ڕۆماتیزم.
15- چارەسەری تەنگەنەفەسی دەکات. [1]