ناونیشانی بابەت: گرنگترتین هۆکارەکانی دڵەکزێ
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
دڵەکزێ بریتییە لە بوونی ئازارێک لە بەشی خوارەوەی سنگ لە پشتی کۆڵەکەی سینگەوە ، هیچ پەیوەندی بە دڵەوە نییە و لە ئەنجامی گەڕانەوەی تڕشەڵۆکی ناو گەدە بۆ سوورێنچک ڕوو دەدات و ئازارەکە زیاتر بێت لە دوای خواردنی هەندێک خۆراک ، ئێواران ، چەمانەوە بۆ پێشەوە ، پاڵ کەوتن ، دانیشتن و زۆربەی کات ڕەنگە بۆ ماوەیەکی کاتی بێت و بە کۆمەڵێک گۆڕانگاری کەم لە شێوازی ژیان و جۆری خواردن نەمێنێت.
$گرنگترین هۆکارەکانی:$
1- دانیشتن بە شێوەی هەڵە.
2- نووستن یان پاڵ کەوتن یەکسەر دوای خواردنی زۆر چەور.
3- زۆر خواردنی خۆراکی زۆر توند و تیژوەک بەهاراتی زۆر و ترشیات و چەور.
4- قەڵەوی و زۆری کێش.
5- جگەرە کێشان.
6- هەندێک خواردنی وەک مزرەمەنیەکان و سیر و پیاز.
7- زۆر خواردنەوەی چا و قاوە و خواردنەوە گازییەکان.
8- کۆمەڵێک دەرمان وەک ئازار شکێنەکان وێنەی ڤۆڵتارین ، پڕۆڤین ، ئیندۆسید.
9- نەخۆشی شەکرە.
10- لە کاتی دووگیانی بوون.
11- گەڕانەوەی تڕشەڵۆکی گەدە بۆ سوورێنچک GORDS diseases.
12- هەوکردنی سوورێنجک و قورحەی سوورێنجک.
13- بەکتریای (H. Pylori) .
14- هەوکردن و قورحەی گەدە. [1]