ناونیشانی بابەت: قەڵەو کردنی دەم و چاو
بەشی یەکەم
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
بەشێکی بەرچاو لە خانمان کێشەی لاوازی دەم و چاویان هەیە و هەمیشە ئەو پرسیارە دووبارە دەکرێتەوە چۆن بتوانن دەم و چاویان قەڵەو بکەن یا کام دەرمان گونجاوە و بێ زیانە.
$بە گشتی ئەوانە دەم و چاویان لاوازە دەکرێن بە سێ گرووپەوە:$
1- ئەو کەسانەی کێشیان کەمە و لاوازن:ئەم کەسانە لە ڕێگای زیاد بوونی کێشەوە دەم وچاویان قەڵەو دەبێت.
2- ئەوانەی کێشیان نۆڕماڵە بەڵام کێشەی لاوازی دەم و چاویانەیە:
لە ڕێگەی بەرنامەی خۆراکی و وەرزش و بەکارهێنانی هەندی دەرمان و تەواوکەری خۆراکی و ڤیتامینی گرنگ بۆ دەم وچاو و هەندێ گیراوەی سرووشتی یا کرێم و مەڵحەمی تایبەتەوە چارە دەکرێن.
3- ئەوانەی کێشان زۆرە یا قەڵەون بەڵام دەم و چاویان لاوازە: چارەسەری ئەم جۆرە کەسانە لەوانی تر قورسترە بەڵام بە هەمان ڕێگاکانی جۆری دووەم چارەسەر دەکرێت لەگەڵ پاپەند بوون بەڕێجێمی خۆراکی هاوسەنگ و دەوڵمەند بە پڕۆتین و سەوزە.
$گرنگترین هۆکارەکانی لاوازی دەم و چاو:$
1- لاوازی و کەمی کێش و بەد خۆراکی.
2- هۆکاری بۆماوەیی.
3- چوونە تەمەنەوە.
4- کەمی کۆلاجین و کەمی ڤیتامین و کانزاکان و وشک بوونەوەی جەستە لە ئەنجامی کەم ئاو خواردنەوە.
5- سترێس و دڵەڕاوکیی بەردەوام و خەمۆکی.
6- شەونخوونی و کەمخەویی.
7- ئالوودە بوون بە خواردنەوە کحولیەکان و ماددە هۆشبەرەکان.
8- جگەرە کێشان و نێرگەلە کێشان.
9- زۆر خواردنی شیرینی و چپس و خواردنی قووتوو و سیستمی خۆراکی ناتەندرووست.
$شێوازی چارەسەرکردن:$
چارەسەرکردنی هەر کێشەیەکی تەندرووستی سەرەتا بە دەست نیشانی هۆکارەکەی دەست پێ دەکات لەگەڵ گرنگی دان بە نەهێشتنی گەر بتوانرێت ، هەروەها چارەسەرکردنی هەر جۆرێک لەو جۆرانەی سەرەوە ئاماژەیان پێ دراوە کە پێی کێش و تەمەن و باری تەندرووستی گشتی ئەو کەسە دەگۆڕێت. [1]