ناونیشانی بابەت: قەڵەو کردنی دەم و چاو
بەشی دووەم
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
لاوازی و چاڵبوونی ڕوخسار پێویستە هۆکارەکەی دەست نیشان بکرێت و چارەسەر بکرێت (تەنیا هۆکاری تەمەن نەبێت)
دەرمانی قەڵەو بوونی دەم و چاو پێویستە لەلایەن دامەزراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی یان ئەوروپیەوە ڕێگەپێدراو بێت و بۆ ماوەیەکی کاتی بەکار بێت و بۆ ئافرەتی دووگیان ناگونجێن و لە کاتی بوونی نەخۆشی درێژخایەن دا پێویستە بێ سەرپەرشتی پزیشکی پسپۆڕ بەکار نەهێنرێن.
$باشترین جۆرەکانی خۆراک بۆ قەڵە و بوونی دەم و چاو:$
1- سەوزە ڕەنگ پڕتەقاڵی یەکان وەک بیبەری زەرد و گێزەر ، سەوزەی سوور وەک تەماتە و بیبەری سوور.
2- میوە ڕەنگ پڕتەقاڵی یەکان وەک قەیسی و کاڵەک ، مزرەمەنی یەکان وەک پرتەقاڵ و نارنج و لانگی ، توو و تووتڕک ، ئۆڤۆگاۆ.
3- سەوزە گەڵا تۆخەکان وێنەی مەعدەنووس و برۆکلی و سپێناخ.
4- پرۆتینەکان: گۆشتی بێ چەوری و پێست و ماسی: بە تایبەت ماسی سەلمۆن و تونە و سپێنەی هێلکە لەگەڵ پاقلەمەنی یەکان وەک فاسۆلیا و نۆک و ماش و نیسک .
5 کاژۆ و فستقی سوودانی.
هەروەها پێویستە لە خواردنی ئەو جۆرە خۆراکانە دوور کەوینەوە کە دەبنە هۆی زوو پیر بوونی پێست و چرچ ولۆچی دەم و چاو (یان کەمتریان بخوێن) کە گرنگترینیان ئەمانەن:
1- شەکر و ئەو خۆراکانەی شەکری درووستکراوی تێایە وەک ساردەمەنی و شیرینی و خوادنەوە گازیەکان و خواردنەوە وزەبەخشەکان.
2- خۆراکی ناو قوتوو وەک گۆشت و ماسی قوتوو؛ هەروەها گۆشتی ئامادەکراوی وەک هەمبەرگر و ستیک وکەنتاکی و باستڕمە.
3- بەکار نەهێنانی ڕۆنی ئاژەڵ و زەیتی موهەدرەجی ڕووەکی بۆ چێشت لێنان.
$هەندێک ڕێنمایی گرنگتر:$
1- خواردنەوەی ئاو بە بڕی پێویست ڕۆژانە لەنێوان ژەمەکان: نزیکەی (%85) ی دەم و چاو لە ئاو پێک هاتووه.
2- ئەنجامدانی وەرزش بە شێوەیەکی بەردەوام: وەرزش دڵ چالاک ئەکات و خوێن زیاتر ئەچێت بۆ دەم و چاو و پێست و هەموو خانەکانی لەش.
3- زوو خەوتن و دوور کەوتنەوە لە شەونخوونی: هۆرمۆنی گەشە کە بە هۆرمۆنی گەنجی ناسراوە یەک کاتژمێر دوای نووستن لە شەودا درووست دەبێت ، بە پێچەوانەوە ئەگەر دوای کاتژمێر یانزەی شە و بە خەبەر بیت سترێس هۆمۆنەکان زیاتر دەڕێژرێن کە دەبنە هۆی زوو پیر بوونی پێست و چرچ ولۆچی دەم و چاو.
4- زوو هەستان و خواردنی نانی بەیانی لە کاتی خۆی دا: هۆرمۆنی گەشە و غودەی دەرەقی ئاستی چالاکیان بەیانی زۆر بەرزە. [1]