$#بافڵ تاڵەبانى# لەسەر هەوڵەکانى #لاهور شێخ جەنگى# لەگەڵ سەرۆکى ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى کۆبۆتەوە$
بەرپرسانى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى ئێراق و ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى ئێراق داوایان لە یەکێتیى کردووە لەسەر سکاڵاى لاهور شێخ جەنگى دۆکۆمێنت پێشکەش بکەن.
دواى ئەوەى لە ماوەى ڕابردوو، لەسەر سکاڵاى لاهور شێخ جەنگى، هاوسەرۆکى پێشووى یەکێتیى، 3 ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئێراق وتەیان لێوەرگیرا لەسەر گۆڕانکارییەکانی ناوخۆی یەکێتی و لەبەرژەوەندی لاهور شێخ جەنگی شایەتیانداوە و گۆڕانکارییەکانی ناو یەکێتیان بە نا پەیڕەوی لە قەڵەمداوە، بەرپرسانى کۆمسیۆن و ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى ئێراق داوایان لە یەکێتیى کردووە بەڵگە و دۆکۆمێنت پێشکەش بکەن.
جگە لەوەى بافڵ تاڵەبانى لەگەڵ بەرپرسانى ئێراق و سەرۆکى ئەنجومەنى دادوەرى لەوبارەیەوە کۆبۆتەوە لە هەمان کاتیشدا لە ڕێگەى وەزارەتى ناوخۆی حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە نووسراوى پێشکەشى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان ئێراق کردووە.
#یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان# سەرجەم بەڵگە و نووسراوەکانى لەبارەى گۆڕانکارییە ناوخۆییەکان لەنێویشیان واژووى 90 ئەندامى سەرکردایەتى پێشکەشى دامەزراوەى کۆمسیۆن و دامەزراوەى دادوەری کردووە. [1]