#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و دکتۆر #لەتیف ڕەشید#، سەرۆک کۆماری ئێراق لە #بەغدا# کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ئێراق کرا و جەخت لە یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان کرایەوە لەپێناو جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و سەرخستنی پرۆسی سیاسی لە وڵاتدا.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرد و ڕایگەیاند، لە هەوڵەکانمان بۆ تێپەڕاندنی ناکۆکی و چارەسەرکردنی کێشەکان بەردەوامین لەپێناو پاراستنی مافە دەستوورییەکانی کورد و پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکە. [1]