ناو: شاجوان
ناوی باوک: جومعە
ساڵی لەدایکبوون: 2010
ڕۆژی کۆچی دوایی: #04-01-2023#
$ژیاننامە$
شاجوان جومعە مێرمنداڵێکی تەمەن 13 ساڵە بەهۆی دەرنەچوونی لە تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵ خۆی کوشت، لە تەنیشت لاشەکەیدا کارتەکەی و وەرەقەی تاقیکردنەوەکانی بە دڕاوی دانرابوون.
ئەمە قسەی باوکی (شاجوان جومعەیە) کە کچەکەی قوتابی پۆلی ھەشت بووە لە کۆمەڵگەی لانە ستی.
لە تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمدا لە پێنچ وانە دەکەوێت؛ دڵدانەوەی دایک و باوکی دادی (کچە تاقانەکەیان) نادات و، ئێوارەی چوارشەممە 04-01-2023 فیشەکێک دەنێت بە سینگیەوە و لە ڕێگای نەخۆشخانە گیانلەدەست دەدات. [1]