ناونیشانی بابەت: ترخێنە و گرنگترین سوودە تەندرووستیەکانی
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
ترخێنە یەکێکە لە خواردنە ناسراوەکانی خوانی کوردەواری بە تام و چێژەکان بە تایبەت لە وەرزی زستان و کاتی سەرماو سۆڵە ، لە هەمان کات دا کۆمەڵێک سوودی تەندرووستی هەیە کە گرنگترینیان ئەمانەن:
1- بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری لەش و خۆپاراستن لە هەڵامەت و پەتای وەرزیەکان.
2- یارمەتی گەرم کردنەوەی جەستە و تەحەموول کردنی سەرما ئەدات بێجگە لە پێدانی وزە بە لەش .
3- بە کەڵکە بۆ دابەزاندنی کێش لە کاتی ڕێجیم و ڕێگری کردن لە قەڵەو بوونەوە و زۆری کێش، چونکە بڕێکی کەم کالۆری تێدایە و دەوڵەمەندە بە ماددە ڕیشاڵیەکان و ئاو و مرۆڤ هەست بە تێری دەکات.
4- بەهێزکردنی یادەوەری و کاراکردنی خانەکانی مێشک و کۆئەندامی دەمار.
5- کاراکردنی کردنی کۆئەندامی هەرس و ڕێگە گرتن لە قەبزی.
6- خۆپاراستن لە کەمی ماددەی ئاسن و کەمخوێنی و چارەسەرکردنی.
7- یارمەتی خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی دڵ و تەسک بوونەوەی خوێنبەرەکان.
8- خۆپاراستن لە هەندێک جۆری شێرپەنجە.
9- ڕێگری کردن لە نەخۆشی نەرم بوونەوەی ئێسک و کەم کردنەوەی نیشانەکانی. [1]