حکومەتى هەرێمى کوردستان و #پارتى دیموکراتی کوردستان# لەسەر ئەو ڕێککەوتنە سەرەتایەى لەگەڵ #یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان# پاشگەزبوونەوە کە بە نیازبوون دواى سەرى ساڵ جێبەجێبکەن.
هەرچەندە پارتى و حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ تیمى یەکێتیى لە حکومەت ڕێککەوتبوون ڕاستەوخۆ دواى پشووى سەرى ساڵ بۆ ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانیان لە قۆناغى یەکەمدا گۆڕانکارى لە چەند پۆستێکى وزارى بکەن، بەڵام لە ئێستا پارتى و حکومەت لە و ڕێککەوتنە سەرەتاییە پاشگەزبوونەتەوە و سەرەتا داواى کۆبوونەوەى هەردوولایەن لەسەر ئاستى باڵا دەکەن.
نووسراوى گۆڕانکارى لە پۆستە وزارییەکان لە لایەن حکومەتەوە گەیشتۆتە پەڕڵەمانى کوردستان، بەڵام لە ئێستادا #10-01-2023# بەرپرسانى پارتى لە حکومەت و پەڕڵەمان ئاگادارکراونەتەوە هەموو شتێک ڕاگرن تاوەکو کۆبوونەوەى هەردوولایەن. [1]