هەرچەندە وابڕیار بوو دەستەى سەرۆکایەتى پەڕڵەمان وادەیەک بۆ دانیشتنى نائاسایى پەڕڵەمان دیاریبکەن، بەڵام بەپێى زانیارییەکان دەستەى سەرۆکایەتى نەگەیشتنە هیچ ڕێککەوتنێک.
دەستەى سەرۆکایەتى پەڕڵەمانى کوردستان لەسەر داواکارى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ ئەنجامدانى دانیشتنى نائاسایى پەڕڵەمان بەمەبەستى گۆڕانکارى لەسەر هەرسێک پۆستى وەزیرى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستان و وەزیرى ئاوقاف و وەزیرى هەرێم بۆ کاروبارى #بەغدا# کۆبوونەوە، بەڵام بەپێى زانیارییەکان دەستەى سەرۆکایەتى پەڕڵەمان نەگەیشتنە ڕێککەوتن بۆ ئەنجامدانى کۆبوونەوە لەم هەفتەیەدا.
#هێمن هەورامى# جێگرى سەرۆکى پەڕڵەمانى کوردستان ڕەتیکردۆتەوە هیچ دانیشتنێک لەوبارەیەوە ئەنجامبدرێت چاوەڕێى بڕیارى #پارتى دیموکراتى کوردستان# دەکات. [1]