ناونیشانی بابەت: ئایا جگەر زیانی تەندرووستی هەیە؟
ئامادەکردن: #لەشکر حەمید#
جگەری ئاژەڵ و پەلەوەر کۆمەڵێک سوودی هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ، ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین B12ی تێدایە کە سوودی هەیە بۆ زیادبوونی خوێن و یارمەتی درووستبوونی خڕۆکە سوورەکان دەدات و کاریگەری هەیە لەسەر تەندوسرتی دەمارەکان، بەهای خۆراکی بەرزە و دەوڵەمەندە بە پرۆتین، بە جۆرێک 28.18٪ ی پرۆتینە.
بەڵام دەبێ هەمانکات دەبێ ئاگاداربن جگەر ئامێری پاڵاوتنە لە لەشی ئاژەڵ یان مریشکدا و هەموو ئەو هۆرمۆن و دەرمانەی کە دەدرێت بەئاژەڵەکە یان مریشکەکە تێیدا کۆ دەبێتەوە، ژەهر لەلەشدا کۆدەکاتەوە، بۆیە پێویستە دڵنیا بین ئەو ئاژەڵە یان مریشکە ماوەیەکە هۆرمۆن و دەرمانی پێنەدراوە ئینجا بیخۆین.
بۆ ئەوانەی نەخۆشی دەردەشا (داء الملوک) یان هەیە جگەر گونجاو نییە چونکە بڕێکی زۆر ترشی یوریک درووستدەکات، ڕێژەیەکی زۆریش چەوری و کۆلیسترۆڵی تێدایە و بۆ ئەو کەسانە زۆر گونجاو نییە کە نەخۆشیی دڵ و بۆڕییەکانی خوێنیان هەیە.
هەروەها جگەری بەستوی هاوردە نەبێت لە ساڵێ 2007 قەدەغەکراوە چونکە ڕێژەیەکی زۆر نیتراتی سۆدیۆمی تێدایە کە لە هەندێک باردا زیان بە تەندرووستی دەگەیەنێت. [1]