ناونیشانی بابەت: هەشت هۆکاری گرنگی برسیەتی بەردەوام
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
1- غوودەی دەرەقی چالاک و غوودەی ژەهراوی (غوودەی سام)
2- نەخۆشییەکانی هەستیاری و حەساسیەت لە پێست و ئەندامەکانی تری جەستە کە پێویست بە بەکارهێنانی ئەو دەرمانانە بکات کە ماددەی دژە هستامینی تێدایە چونکە دەبنەهۆی زیادکردنی ئیشتها.
3- کەم خەوی و شەونخوونی و تێکچوونی خەو: یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئیشتهای کراوە بەهۆی تێکچوونی هۆرمۆنەکانەوە بە تایبەت: هۆڕمۆنی گریلین ، هۆرمۆنی لێپتین، کورتێزۆل و ئەدرینالین.
4- نەخۆشی شەکرە: جۆری یەکەم تا دووەم یا شەکرەی کاتی دووگیانی بێت: یەکێک لە گرنگترین نیشانەکانی نەخۆشی شەکرە برسیەتی بەردەوام و تێرنەبوونە.
5- خەمۆکی و دڵەڕاوکێ و قەلەقی: لە کاتی بوونی فشاری دەروونی و جەستەیی زۆر و بەردەوام هۆرمۆنی کۆرتیزۆن دەڕێژێت و ئەمەش وات لێ دەکات کە بڕێکی زیاتری لە خۆراک بخوێت بە تایبەت شیرینی و چەوری.
6- وشک بوونەوەی جەستە: بە بەردەوامی وات لێ دەکات هەست بە برسێتی بکەیت چونکە هەمان بەشی مێشک بەرپرسە لە هەست بە تینوویەتی و برسیەتی.
7- دابەزینی ئاستی شەکرەی ناو خوێن: بەهۆی سیستەمی خۆراکی ناتەندرووستە بێت یا هەندێ جار بە هەندێ نەخۆشی گورچیلە، هەوکردنی جگەر، نەخۆشی کوێرەڕژێنی ئەدریناڵ.
8- قەڵەوی و زۆری کێش، یەکێکە لە هۆکارە سەرەکیەکان چونکە جەستە لەسەر خواردنی بڕێکی زۆر لە خواردن ڕادێت و بە هیچ تێر نابێت. [1]